ئەمریکا بایکۆت وئابلۆقەی نوێی سەپاند بەسەر سپای پاسداران، حیزبوڵڵای لوبنان و حەماسدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i368461-ئەمریکا_بایکۆت_وئابلۆقەی_نوێی_سەپاند_بەسەر_سپای_پاسداران_حیزبوڵڵای_لوبنان_و_حەماسدا
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا رۆژی سێ شەممە بایکۆتی نوێی سەپاند بەسەر سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، حیزبوڵڵای لوبنان و بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین"حەماس" دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2019 04:24 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بایکۆت وئابلۆقەی نوێی سەپاند بەسەر سپای پاسداران، حیزبوڵڵای لوبنان و حەماسدا

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا رۆژی سێ شەممە بایکۆتی نوێی سەپاند بەسەر سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، حیزبوڵڵای لوبنان و بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین"حەماس" دا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "ستیڤن منوچین" وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ "مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، ژمارێک لە بەرپرسانی سپای پاسداران، حیزبوڵڵای لوبنان و حەماسی بایکۆت کردووە.

وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەدا، وتی: لەگەڵ ڕوانگەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکادام لەمەڕ سەپاندنی قورسترین سزاو گەمارۆکان بەسەر ئێراندا.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا تائێستا چەندین جار کەسایەتی و دەزگەکانی سەربە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، حیزبوڵڵای لوبنان و بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستینی بایکۆت کردووە.

ئەمریکاو رژیمی زایۆنی پاش سەرکەوتنەکانی بەرەی خۆڕاگری لە بەرەوڕووبوونەوەی گرووپە ترۆریستییەکان لەناوچەدا، هەوڵدان بۆ گوشاری زیاترخستنەسەر ئەو بەرەیان چڕکردۆتەوە.

سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان شەوی دووشەممە پێی داگرتبوو، فەرماندەری خێوەتگەی موقاوەمە، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و ناوەندەکەی ئێرانە.

سپای پاسدارانی شۆڕشی  ئیسلامی، حیزبوڵڵای لوبنان و حەماس وەک ئەندامانی سەرەکیی بەرەی خۆڕاگری، دەوری بنەڕەتی دەبینن لەبەرەوڕووبوونەوەی پیلان و کردەکانی تەوەری ئەمریکی-زایۆنی لەناوچەدا.