دەسپێکرانی کۆبوونەوەی بازرگانی نێوان ئێران و ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i372807-دەسپێکرانی_کۆبوونەوەی_بازرگانی_نێوان_ئێران_و_ئێراق
کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق بە بەشداری چالاکانی ئابووری دوو وڵات ئەمڕۆ دوشەم لە تاران دەستی بەکارکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2019 13:06 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی کۆبوونەوەی بازرگانی نێوان ئێران و ئێراق

کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق بە بەشداری چالاکانی ئابووری دوو وڵات ئەمڕۆ دوشەم لە تاران دەستی بەکارکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، مادەی خواردەمەنی ، بەشی دابەش کردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە تەورەکانی بەرباس لە کۆبوونەوەی تیجاری ئێران وعێراقە. " سەیید حەمید حسێنی " سکرتێری گشتیی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران وعێراق لەم کۆبوونەوەیەدا وتی: سەتی هەشتا ی کۆمپانیەکانی ئێرانی لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانی عێراق چوونەتە ناو بازاڕەکانی ئەم وڵاتەوە وهەرئێستاکەیش بۆ بەشداری کردن وگەشە دان بە چالاکی لە \عێراق و یا بەشداری کردن لە بازاڕی سووریا لەم ناوچەیە کەڵک وەردەگرن. " یاسین ڕەحیم فەرەج" جێگری ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی عێراقیش لەم کۆبوونەوەیە" سنورەکانی پەروێز خان وباشماق"  بە دوو دەروازەی ناساندنی کاڵا ئێرانیەکان لە هەرێمی کوردستان وبازاڕی عێراق زانی ووتی: هەرێمی کوردستان هەموو کات ئێران لە سەرەتی وئەولەویەتی کارەکانی ئابووری خۆی داناوە. " مستەفا عەبدولرەحمان " سەرۆکی یەکیەتی هەناردەکاران وهاوردەکارانی هەرێمی کوردەستان یش لەم کۆبوونەوەیە دا لە کۆمپانیە ئێرانیەکان داوای کرد کارگەکانی خۆیان لەم هەرێمە دا دابمەزرێنن.