بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە ژینڕاڵی شەهید قاسم سلێمانی و هاوسەنگەرەکانی بە بەشداری ڕێبەری مەزنی ئینقلاب
کانونی دوھەم 09, 2020 15:02 Asia/Tehran
ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە ژینڕاڵی شەهید قاسم سلێمانی و هاوسەنگەرەکانی بە بەشداری ڕێبەری مەزنی ئینقلاب حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامنەیی لە حسینیەی ئیمام خومەینی بەڕێوە چوو.
سەرداری ژینڕاڵ قاسم سلێمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی کە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لەسەر بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی ئێراقی سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو هاوڕی لەگەڵ "ئەبوومەهدی موهەندیس"ی جێگری فەرماندەری هێزەکانی حەشدی شەعبی و هەشت کەسی دیکە لەئاکامی هێرشێکی ئاسمانی هێزە داگیرکارو ڕەشەکوژەکانی ئەمریکا بۆسەر فڕۆکەخانەی ئێراق شەهید کران.
سپای پاسدارانی ڕاپەڕینی ئیسلامیش سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەم لەوڵامی ئەو کردەوە ڕەشەکوژیەی ئەمریکا بە دەیان موشەکی ئاراستەی بنکەی ئەمریکیەکانی جێگیر لە پارێزگەکانی ئەنبارو هەوڵیری ئێراق کرد.