نەبیە بێڕی: حیزبوڵڵا پێبەندی ئاگربڕە
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە حیزبوڵڵا هەروا پێبەندی ئاگربڕە و ڕژێمی زایۆنی پێشێلی دەکات وتی : پێشوازی لە هەر هەولێک و لە هەر لایەکەوە دەکەین بۆ گوشار هێنان بە ڕژێمی زایونی بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕی دەسدرێژکارانە دژی لوبنان .
نەبیە بڕی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی : پێویستی پاشەکشێ ڕژێمی زایونی لە باشوور ، جێگیر بوونی سوپای لوبنان ، گەڕانەوەی دانیشتوان بۆ ناو شار و گوندەکانیان ، ڕزگارکردنی یەخسیران و داڕشتنی پلانێک بۆ نوژەنکرانەوەی ئەو شتەی کە بە پشتیوانی عەرەبی و نێونەتەوەیی کاول کراون ئێمە کاربەدەستانی حکومەتی لوبنان پێکەوە هاودڵ دەکات .بێری ڕایگەیاند: ئێمە میوانداریی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی لوبنان لە خوشک و برا ئاوارەبووەکانمان کە دوای وێرانکردنی گوندەکانیان لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن ، بەرز دەنرخێنین . بێری وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندی لە "هەوڵەکان کە بووە هۆی ئاگربەست"، وتی: "ڕەزامەندی ڕژێمی زایۆنی بە ئاگربەست لە ئەنجامی فشاری ئەمریکا بۆ سەری و دوای ئەوە بە دی هات کە باشووری لە دوو ڕۆژ دا نوقمی خوێن کرد کە دەیان دەیان هاوڵاتی مەدەنی، لەنێویاندا کارمەندانی فریاگوزاری لە کۆمەڵەی پیشاهەنگی ئیسلامی و بەرگری شارستانی ئیسلامی، هەروەها بەساڵاچووان و ژنان و منداڵان”ی کردووەتە ئامانج و لە خاک و خوێندا گەوزاند .