کاردانەوە نێونەتەوەییەکان لەحاند لێکگەیننامەی ئێران و ئەمریکا - ڕژێمی زایۆنی دۆڕاوی گەورە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444990-کاردانەوە_نێونەتەوەییەکان_لەحاند_لێکگەیننامەی_ئێران_و_ئەمریکا_ڕژێمی_زایۆنی_دۆڕاوی_گەورە
میسر عەرەبستان تورکیا و پاکستان و سوئیس پێشوازیان لە واژۆی لێکگەیننامەی ئێران و ئەمریکا کرد و ئەوەیان بە هەنگاوێکی بنیاتنەر لە پێناو کەمکردنەوەی بارگرژییەکان زانی . ڕۆژنامەکانی گاردیەن و ئیندیپێندنت؛ بنیامین نتانیاهۆ بە دۆڕاوی سەرەکی ئەو لێکگەیننامە دەزانن .
(last modified 2026-06-22T14:46:29+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2026 18:01 Asia/Tehran
  • کاردانەوە نێونەتەوەییەکان لەحاند لێکگەیننامەی ئێران و ئەمریکا - ڕژێمی زایۆنی دۆڕاوی گەورە

میسر عەرەبستان تورکیا و پاکستان و سوئیس پێشوازیان لە واژۆی لێکگەیننامەی ئێران و ئەمریکا کرد و ئەوەیان بە هەنگاوێکی بنیاتنەر لە پێناو کەمکردنەوەی بارگرژییەکان زانی . ڕۆژنامەکانی گاردیەن و ئیندیپێندنت؛ بنیامین نتانیاهۆ بە دۆڕاوی سەرەکی ئەو لێکگەیننامە دەزانن .

میسر عەرەبستان تورکیا و پاکستان و سوئیسڕا  پێشوازیان لە واژۆی لێکگەیننامەی نێوان ئێران و ئەمریکا کرد و ئەوەیان بە هەنگاوێکی بنیاتنەر لە پێناو کەمکردنەوەی  بارگرژیەکان و کۆتایی دان بە هەڕەشە دژی ئاسایشی ناوچە بازاڕی نەوت و دەریاگەڕی زانی . لە لوبنان ژۆزف عەون سەرۆک کۆماری لوبنان لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ جی دی وەنس  جێگری سەرۆککوماری ئەمریکا و جرد کوشنەر  و سەرۆک وەزیرانی قەتەر، پرسی چەسپاندنی ئاگربەست و ڕاگرتنی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنییان تاوتوێ کرد. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ڕژێمی زایۆنیستیدا، بن گویر وەزیری ئاسایشی ئەو ڕژیمە، ئەمریکییەکانی بە گەمژە وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە درەنگ یان زوو تەلئەبیب بە تەنیا لەگەڵ ئێران دەچێتە ناو شەڕەوە. "یسرائیل کاتس، وەزیری شەڕی ئەو ڕژێمەش هەروەها ڕایگەیاند کە ڕژیم  بە نیازی پاشەکشێ لە "قەڵای شەقیف" لە لوبنان نییە. لەلایەکی دیکەوە، خاخامی باڵای   پێشووی سەفاردی ، " ئیسحاق یوسف"، ئەوەی بە گۆڕینی هەڵوێستەکانی ترەمپ بەرامبەر بە ڕژێم و نەتانیاهۆ بە "سزایەکی ئیلاهی" دەزانێت کە لە ئەنجامی هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنی سەرباز لە نێو ئاینزاکانی هەریدیمیەکان  بەسەر ڕژێمەکەدا هاتووە، وەسف دەکات. لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەکانی گاردیەن و ئیندیپێندێنت بنیامین ناتانیاهۆیان بە دۆڕاوی سەرەکی ئەم ڕێککەوتنە زانی و نووسیویانە کە دەرئەنجامەکانی ئەم ڕێککەوتنە تەنها کاریگەری لەسەر داهاتووی سیاسی نەتانیاهۆ نابێت، بەڵکو  کۆتایی هاتنی پشتیوانی بێ مەرجی ئەمریکا بۆ "ئیسرائیل" و سەرەتای دابەزینی خەونی "ئیسرائیلی گەورە" دەبێت