شوبات 15, 2020 07:50 Asia/Tehran
  • تەخت رەوانچی لە کاردانەوە بە بانگەشەی ناردنی چەکی ئێران بۆ یەمەن : هەرای درۆ و دەلەسە سازیی ئەمریکا بەردەوامە

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان شەوی رابردوو بە رەتکردنەوەی بانگەشەی کاربەدەستانی ئەمریکا لە بارەی ناردنی چەکی ئێران بۆ یەمەن ، ئەم بانگەشانەی بە هەرای درۆنانەوەی ئەمریکا لە دژی ئێران زانی .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، مەجید تەخت رەانچی وتیشی ، جیا لە بانگەشە پڕوپوچەکان لە مەڕ دەسبەسەرداگرتنی چەک وچۆڵی ئێرانی بۆ گەیاندن بە یەمەن ، ئەمریکا راپۆرتی رێکخراوی نەتەوەکان دەقۆزێتەوە تا بڵێ ئێران بەرپرسی پەلامار بۆسەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە . لە ڕاستیدا ئەم راپۆرتە هیچ ئاماژەیەک ناکات بە بەرپرسایەتی ئێران .

 راپۆرتی لیژنەی پسپۆڕانی رێکخراو ی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن رۆژی چوارشەممە بڵاو بووەوە کە تیایدا ، ئاماژە کراوە بە باباتەی وەک ناردنی چەک بۆ یەمەن ، پەلامار بۆسەر دامەزراوە نەوتیەکاین سعودی و پرسەکانی دیکەی یەمەن بەڵام ناوی ئێران نەبراوە .

 عەرەبستان و ئیمارات لە چەند مانگی رابردوودا هەوڵی زۆریان داوە کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوانبار کەن بە ناردنی چەک بۆ یەمەن .

بۆچوونت