زەریف : دانوستان لە بارەی رووداوی فڕۆکە ئۆکراینیەکە بە ھاریکاری و تەعامول بە ئەنجام دەگات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388020-زەریف_دانوستان_لە_بارەی_رووداوی_فڕۆکە_ئۆکراینیەکە_بە_ھاریکاری_و_تەعامول_بە_ئەنجام_دەگات
جێگری وەزەری دەرەوەی ئۆکراین ھاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی خولی دوھەمی دانوستانی نێوان ئێران و ئۆکراین لە بارەی رووداوی فڕۆکە ئۆکراینیەکە لە تاران چاوی کەوت بە وەزیری دەرەوەی ئێران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2020 18:00 Asia/Tehran
  • زەریف : دانوستان لە بارەی رووداوی فڕۆکە ئۆکراینیەکە بە ھاریکاری و تەعامول بە ئەنجام دەگات

جێگری وەزەری دەرەوەی ئۆکراین ھاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی خولی دوھەمی دانوستانی نێوان ئێران و ئۆکراین لە بارەی رووداوی فڕۆکە ئۆکراینیەکە لە تاران چاوی کەوت بە وەزیری دەرەوەی ئێران .

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەممە لە چاوپێکەوتنی یێڤگێنی یەنین جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکراین لە تاران وێڕای بە ئەرێنی ناوبردنی خولی یەکەمی دانوستانەکان لە بارەی ئەم رووداوە ئاسمانیە ھیوای خواست ، بە ھاریکاری و تەعامولی دوو لایەن ، ئەم وتووێژانە ھەرچی خێراتر بە ئەنجامی گونجاو بگات . 

لەم دیدارەدا رەوتی دانوستانەکانی تایبەت بە رووداوی فڕۆکە ئۆکراینیەکە وتووێژی لەسەر کرا . 

دانوستانی پسپۆڕیی نێوان ئێران و ئوکراین لە بارەی رووداوی فڕۆکە ئۆکراینیەکە دوو رۆژ درێژەی دەبێ . 

فڕۆکەیەکی موسافرهەڵگری هێڵی ئاسمانیی ئوکراین سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممەی (هەشتی ژانڤییە ی 2020)، لەنزیک فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی(ڕە) ی تاران کەوتەخوارەوەو هەموو سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دا.