• تڕەمپ : هەنگاوی هاوبەش خراپ ترین رێککەوتنە

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە دیسان گوتی : بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ( بەرجام ) خراپ ترین رێککەوتنە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما ، تڕەمپ بەر لەوەش بە جاران بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی هەنگاوی هاوبەش ( واتە فەڕەنسە ، روسیا ، چین ، ئاڵمان و یەکیەتی ئوروپا ) ، بەرنامەی نۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی بە رێککەوتنێکی سامناک و خراپ وەسف کردبوو .

سەرۆکی ئەمریکا بە ئیدعای ئەوەی کە ئەم رێککەوتنە تەنیا بەرژەوەندیی ئێران دابین دەکات ، خوازیاری گۆڕینی بڕگەکانی هەنگاوی هاوبەش یان ئەگەر بکرێ هەڵوەشاندنیەتی .

فێدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا و لایەنەنەکانی دیکەی هەنگاوی هاوبەش بە جاران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەنگاوی هاوبەش هی کۆمەڵی نێودەوڵەتیە وتوویانە ، ئەمە رێککەوتنێک نیە کە دوو لایەنە ئامادە کرابێ و بکرێ گۆڕانی تێدا بەدی بێت .

دۆناڵد تڕەمپ لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی زایۆنیی ئیسراییل هیوم دا هەروەها بەرگری کرد لە هەنگاوی ئەم دواییانەی لە بەفەرمی ناسینی قودس وەک پێتەختی رژێمی زایۆنی و گوتی : واشنگتۆن هەمیشە لە تەنیشت ئیسراییلدا دەمێنێ .

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی هەرگیز  لە بڕیاری خۆی لە بارەی قودسەوە پەشیمان نابێتەوە .

تڕەمپ شەشی دیسامبری 2017 سەرباری دژایەتی جیهانیی و ناوچەیی رایگەاند : واشنگتۆن،قودس وەک پێتەختی رژێمی زایۆنی بە فەرمی دەناسێ .

سەرپەیڤ

Feb 12, 2018 15:12 Asia/Tehran
بۆچوونت