• ڕاوێژی ڕووسیا بۆ سڕینەوەی دۆلار لە سات و سەوداو بازرگانیی دەرەوەیی دا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا باسی ڕاوێژی ڕووسیا لەگەڵ هەندێ وڵاتی کرد بەمەبەستی سڕینەوەی دۆلار و کەڵک وەرگرتن لە دراڤی نیشتیمانی لە سات و سەوداو بازرگانی دا بە سەرنجدانی بایکۆتەکانی ئەمریکا.

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی تاس،  ماریا زاخارۆڤا   ڕۆژی پێنج شەممە  ئەم باسەی لە کۆنفرانسی هەواڵی خۆی لە وڵامی پرسیارێک دا سەبارەت بە هاوکارییەکانی ئێران و ڕوسیا سەرباری  بوونی بایکۆتەکانی ئەمریکا ھێنایە ئاراوە.

زاخاروڤا  وتی : وەها هاوکاریگەلێک  لەنێوان ڕووسیا و ژومارێک لە وڵاتان لە ئارادایە و هۆی سەرەکیشی  هەڕەشەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژاواییە.

مۆسکۆ لە کاتی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی واتە بەرجام  هەمووکات نەیارەتی خۆی لەگەڵ  ئەم کارەی واشینگتۆن ڕاگەیاندووە و لە مانگەکانی ڕابردووش  کۆبوونەوەگەلێکی  لەگەڵ کاربەدەستانی یەکێتیی ئەورووپا بەمەبەستی وەڕێخستنی میکانیزمێکی شیاو بۆ درێژەپێدانی هاوکاریی ئابووری لەگەڵ تاران، بەڕێوەبردووە.

 

سەرپەیڤ

Nov 09, 2018 08:46 Asia/Tehran
بۆچوونت