تشرینی یه‌که‌م 11, 2025 18:19 Asia/Tehran
  • پرسیاری زۆر و بێ وەڵام سەبارەت بە خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل

درانی خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی ئەمساڵ بە نەیاری ونزوئێلایی لایەنگری دەسوەردانی سەربازی جارێکی دیکە پرسیارگەلێکی زۆری سەبارەت بە شوناسی سیاسی ئەو خەڵاتە ی هێنایە ئاراوە و نیشانی دا ئەو خەڵاتە ئامرازێکی سیاسی لە خزمەتی شەرعیەت دان بە دەسوەردان و زاڵێتی خوازییە.

 ئەمساڵ خەڵاتی ئاشتی نۆبیل بە توندی لە ژێر کاریگەری و لۆبی خوازییەکانی ترەمپدا بوو . ناوبراو هیوادار بوو   کە وەکوو چوار سەرۆک کوماری پێشووی ئەمریکا  ئەو خەڵاتە  وەدەس بێنێ و دوای ئەوەش  ئیدەعا بکات  کە پیاوی ئاشتییە ئەوە لە حاڵێکدایە  کە ترامپ  لە ماوەی  دوو خولی  سەرۆکایەتیەکەی  بەردەوام  شەڕخواز بووە . زۆرێک  لە  ئێمە پێمان وابوو؛ بەربژاریەتی ترامپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نوبڵ خراپترین  بژاردەی مومکینە  بەڵام   وەک هەمیشە  ئەنجومەنی نوبڵ دیسانیش هەمووانی  پەشۆکاند و خەڵاتی بە ڕواڵەت  زۆر گرینگ و بەنرخی خۆی بەخشی  بە ماریا کورینا ماچادو  ڕێبەری نەیاری  وەنزوئێلا   ئەوکەسەی   بەکردەوە  ئامێرێکە لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی  ئەمریکادا هەتا بتوانێ   زاڵ بێ  بەسەر   سەرچاوە نەوتییەکانی ونزوئێلا  و تاڵانیان بکات . هەر ئەو جورەی کە نوێنەری   ونزوئێلا   ڕۆژی  ڕابردوو  لە دانیشتنی ئەنجومەنی  ئاسایشی  ڕێکخراوی نەتەوە  یەکگرتووەکان    وتی  ئەمریکا گیرۆدەی نەوت بووە  و ئەو گیرۆدەبوونە  بووەتە  هۆی ئەوەی کە  ئەمریکا  عێراق  داگیر بکات  و لە سووریادا   ئامادە  بێت  و ئێستاش  بە هەموو تواناوە  لەهەوڵی زاڵبوون و دەسبەسەرداگرتنی  نەوتی ونزوئێلایە  کە خاوەنی   گەورەترین پاشەکەوتی  نەوتی جیهانە . خەڵاتی ئاشتی نوبڵی  ئەمساڵ   بەخشرا بە خاتوو ماچادو  کە بە جاران  لاگری کردووە لە   پەلاماری ئەمریکا بو سەر  ونزوئێلا  و داوای  لە کومەڵگای جیهانی کردووە  یارمەتی  ئەمریکا بدەن بۆ داگیرکردنی  ئەو وڵاتە . بۆ وێنە ئەو خانمە سیاسەتوانە  ونزوئێلاییە   لەم دواییانە دا  وتی :  ئێمە پێویستمان بە   پشتیوانی نێونەتەوەییە بو لەناو بردنی  حکومەتی  مادورو . ناوبراو هەروەها  لایەنگریی  خۆی  لە جێگیر کرانی  سەربازیی  ئەمریکا  لە دەریای کارائیب بەمەبەستی  شکست هێنان بە  حکومەتی  ڤەنزۆئێلا  ڕاگەیاند . کارناسان دەڵێن بەخشینی  خەڵاتی ئاشتی نوبڵ بە ئاوا  کەسێک  ئیعتباری  ئەو خەڵاتە  دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بۆیە  نابێ  سەیر بێت ئەگەر ڕۆژێکیش  تەنانەت  کەسێک  وەکوو   نەتانیاهۆی منداڵکوژ  یان ترامپی  لاگری  نتانیاهو، کاندیدی  وەرگرتنی خەڵاتی  ئاشتی نوبێل بن .

سەرپەیڤ