ھەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کەنەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i368521-ھەڵوەشانەوەی_پەرلەمانی_کەنەدا
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بە مەبەستی دەست پێ کردنی ململانێی ھەڵبژاردن، پەرلەمانی وڵاتەکەی ھەڵوەشاندەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2019 10:29 Asia/Tehran
  • ھەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کەنەدا

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بە مەبەستی دەست پێ کردنی ململانێی ھەڵبژاردن، پەرلەمانی وڵاتەکەی ھەڵوەشاندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، «جاستین ترۆدۆ» سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕۆژی چوارشەممە بە ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی، ململانێی ھەڵبژاردنی دەست پێ کرد.

ھەڵبژاردنی گشتیی کەنەدا بڕیارە ٢١ی ئۆکتۆبەر بەڕێوە بچێت.

کۆمەڵێک لە لێکۆڵەران بە پشت بەستن بە ڕاوەرگرتنەکان لەو باوەڕەدان کە لەم ھەڵبژاردنەدا، «جاستین ترۆدۆ» و پارتی لیبراڵ کە بۆخۆی سەرۆکایەتیی دەکات، دەستەڵات بە پارتی پارێزکار بە سەرۆکایەتیی «ئاندێر شییەر» دەدۆڕێنێ.