• ڕۆیتێرز: تێچووی ئاوەدان کردنەوەی عێراق پاش داعش زیاتر لە ٨٨ ملیار دۆلارە

مێدیایەکی ڕۆژاوایی بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی عێراقی تێچووی ئاوەدان کردنەوەی ئەو وڵاتە پاش داعشی به‌ ٨٨ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئاوەدان کردنەوەی عێراق پاش ٣ ساڵ شەڕ لە گەڵ داعش ٨٨ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری تێ ئەچێ کە بەشێکی ئەبێ بە بەپەلە  تەرخان بکرێت.

بەرپرسی گشتی وەزارەتی پلان دانانی عێراق لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی یارمەتی دانی ئاوەدان کردنەوەی عێراق کە لە کوەیت بەڕێوەچوو، ئەو باسەی ڕاگەیاند.

بە وتەی ئەو پرسە عێراقیە، نزیک بە ٢٢ ملیار دۆلار لە ئەو پارەیە ئەبێ بە شێوەی خێرا و به‌ زوویی بدرێته‌ عێراق و ٦٦ ملیار دۆلاری تریش ئەبێ دواتر ته‌رخان بکرێت.

عێراق لە دیسەمبەری ڕابردوودا پاش سێ ساڵ شەڕ لە گەڵ داعش، شکستی دا و بە شێوەی فەرمی سەرکەوتنی راگەیاند.

 

Feb 13, 2018 09:54 Asia/Tehran
بۆچوونت