مۆرکرانی ڕێککەوتن نامەی هاوکاری نێوان ژوورەکانی بازرگانی ئیلام وپارێزگاکانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i366736-مۆرکرانی_ڕێککەوتن_نامەی_هاوکاری_نێوان_ژوورەکانی_بازرگانی_ئیلام_وپارێزگاکانی_عێراق
ڕێککەوتن نامەی هاوکاری نێوان سەرۆکانی ژووری بازرگانی ، پێشەسازی، کانزا وکشت وکاڵی ئیلام لە ڕٶژئاوای ئێران وژوورەکانی بازرگانی پارێزگاکانی بابیل، دیوانیە ودیالێ عێراق مۆر کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2019 13:43 Asia/Tehran
  • مۆرکرانی ڕێککەوتن نامەی هاوکاری نێوان ژوورەکانی بازرگانی ئیلام  وپارێزگاکانی عێراق

ڕێککەوتن نامەی هاوکاری نێوان سەرۆکانی ژووری بازرگانی ، پێشەسازی، کانزا وکشت وکاڵی ئیلام لە ڕٶژئاوای ئێران وژوورەکانی بازرگانی پارێزگاکانی بابیل، دیوانیە ودیالێ عێراق مۆر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پێی ئەم ڕێککەوتن نامەیە، ژووری بازرگانی ،پیشەسازی ، کانزا وکشت وکاڵی ئیلام وژوورەکانی بازرگانی پارێزگاکانی بابیل ، دیوانیە ودیالێ عێراق لە بواری پەرە، بەهێزکردن وگەشەی تیجارەت وئالووێری ئابووری ودەرکردنی خزمەتی تەکنیکی ئەندایازی هاوکاری دەکەن. بەڕێوە بردن یا بەشداری لە پیشانگەکانی پارێزگایی وپسپۆڕی لە ئێران وعێراق بە مەبەستی باشترکردن وپەرەی هاوکاری ئابووری لە بابەتەکانی تری ئەم رێککەوتن نامەیەیە. بارستای  ئالووێری تیجاری نێوان ئێران وعراق لە حاڵی حازر ١٢میلیارد دولار لە ساڵدایە .