Sep 15, 2019 16:47 Asia/Tehran
  • ئێراق پەلاماری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە خاکی ئەم وڵاتە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی ڕەتکردەوە.

دەوڵەتی ئێراق بانگەشەکان لەبارەی پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر دامەزراوەکانیی نەوتی ئارامکۆی عەرەبستان لە خاکی ئەم وڵاتەی ڕەتکردەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم،نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، بەغدا ئیزنی کەڵک وەرگرتن لە خاکی عێراق بۆ پەلامارکردن بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ ناداتە. لەبەیاننامەی دەوڵەتی عێراق هاتووە، ئەم وڵاتە بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی دەبێ پێشبگرێت لەپەلامار بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و لەگەڵ هەرلایەنیک کە ئەم بنەمایە پێشێلکات بەبڕشتانە هەلس وکەوت دەکات.

دەوڵەتی عێراق هەروەها بە راگەیاندنی ئەمەی زۆرتربوونەوەی ئالۆزی و تێکهەڵچوونە سەربازییەکان دەبێتە هۆی ئالۆزکاوتربوونەوەی ڕەوشی ئینسانی، سیاسی و هەرەشە دژی ئاسایشتی ناوچە و جیهان،باسی لە پێکهاتنی لیژنەیەک کرد بو لێکدانەوەی زانیارییەکان و بەڵگەکانی هاوپێوەند لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەمگۆی پەلاماری فڕۆکەی بی فڕۆکەوان لە خاکی عێراق بۆ سەر دامەزارەنەوتییەکانی ئارامکۆ لە عەرەبستان دا. یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپا ولیژە جەماوەرییەکانی یەمەن لە وڵامی تاوانکاریی هاوپەیمانی سەعوودی لەیەمەن، بە ١٠ فڕۆکەی بی فڕۆکەوان،پاڵاوتنگەی "بەقیق" و"خەریس" سەر بە بەشگەی نەوتی ئارامکۆی داوەتە بەرپەلاماری خۆی دا.

کەناڵی دەنگ وباسی" سی.ئین.ئین" بانگەشەی کردووە پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە ڕٶژی شەممە بۆ سەر دامەزراوەنەوتییەکانیی ئارامکۆ لە عەرەبستان لە خاکی عێراقەوە ئەنجام دراوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت