تشرینی یه‌که‌م 22, 2019 18:52 Asia/Tehran
  • بڵاو بوونەوەی ڕاپۆڕتی یەکجاری لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییەی  ئێراق

لێژنەی تایبەتی لێکۆڵینەوەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی ئێراق بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆڕتێک خوازیاری لەسەرکارلاچوونی کومەڵێک لە فەرماندەرانی سەربازی و ئاسایشی لە بەغدا و بڕێک لە پارێزگاکانی دیکە بوو .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمەی ئیرنا لەو ڕاپۆڕتەدا بە کەڵک وەرگرتنی لە ڕادە بەدەری توند و تیژی  و تەقەلێکردن بەرەو خۆپیشاندەران و لاواز بوونی فەرماندەرایەتی  بۆ کونتڕوڵ کردنی بڕێک لە فەرماندەران  جەخت کراوە . لێژنەی تایبەتی لێکۆڵینەوە  لە ڕاپۆڕتەکەی خۆیدا جەختی کردووە  لە سەر تاوانکار بوون و لەسەرکار لابردنی چەندین فەرماندەری ئوپڕاسیونی بەغدا و جێگرەکەی  فەرماندەری لەشکەری یازدە فەرماندەری لەشکەری یەکەمی پولیسی فیدڕاڵ  فەرماندەری ئوپڕاسیونی ڕافدین  سەرۆکی پولیس و سەرۆکی دەزگەی هەواڵگری  "زی قار " سەرۆکی پولیسی  واست  و سەرۆکانی دەزگەی هەواڵگری و ئاسایشی  نیشتمانی  ئەو  پارێزگایە . هەروەها  لەو  ڕاپۆڕتەدا  هاتووە کە  هیچ  فەرمانێکی  فەرمی  لە لایەن  بەرپرسانی  پلە بەرز  بۆ تەقە کردن بەرەو خوپیشانداران دەرنەکراوە و ناوەندی  زانیاریگەیاندن و پەیوەندیەکانیش  هیچ کردەوەیەک دژی توڕگەلێک کە خوپیشاندانەکان هان  ئەدەن  ئەنجام نەداوە .  لە ئاکامدا  بڕیاردرا  کە  ئەو  دۆسیەیە دوای   پشتڕاست کردنەوەی  فەرماندەری گشت  هێزە  چەکدارەکانی  ئێراق بە شێوەی  تەواو بدرێتە  دەزگەی دادی ئەو  وڵاتە .

سەرپەیڤ

بۆچوونت