کرانەوەی بەندەری ئوممەقەسر لە پارێزگای بەسرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i371433-کرانەوەی_بەندەری_ئوممەقەسر_لە_پارێزگای_بەسرە
لەپاش دانوستانی ھێزەکانی ئاسایشت و ناڕەزایان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەندەری ئوممەقەسر کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2019 11:35 Asia/Tehran
  • کرانەوەی بەندەری ئوممەقەسر لە پارێزگای بەسرە

لەپاش دانوستانی ھێزەکانی ئاسایشت و ناڕەزایان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەندەری ئوممەقەسر کرایەوە.

لەپاش دانوستانی ھێزەکانی ئاسایشت و ناڕەزایان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەندەری ئوممەقەسر کرایەوە. ئەم بەندەرەی پارێزگای بەسرە پێشتر بە ھۆی ناڕازییانەوە داخرا بوو و پێش بە ھێنان و بردنی کاڵاو شت و مەک لەم بەندەرەوە گیرا بوو.

ھەواڵنێری ئەلعالەم لە عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە سەرچاوە عێراقییەکانیش کرانەوەی بەندەری ئوممەقەسریان پشتڕاست کردووەتەوەو لە ئێستادا ھاتوچۆی بارھەڵگرەکان لەم بەندەرەوە بە ئاسانی ئەنجام دەگرێت.

ھەواڵنێری ئەلعالەم  ھەروەھا باسی گەڕانەوەی ھێورییەکی نیوەچڵ بۆ شەقام و بازاڕی بەسرەی کردووە لەپاش تێپەڕینی دوو حەوتە لە خۆپیشاندانەکان.