کانونی دوھەم 16, 2020 14:06 Asia/Tehran
  • دەرەنجامەکانی بانگەوازی خۆپیشاندانی بەربڵاوی

بانگەوازی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی بەربڵاوی دژە ئەمریکی بەرەوڕووی پێشوازیی تاقمەکانی خۆڕاگری و جەماوەری عێراق بووەتەوە.

موقتەدا سەدر سێشەممەی رابردوو (14ی ژانیڤەری) داوای لە خەڵکی عێراق کرد  ڕۆژی هەینی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو بە بەشداری ملوێنان کەس و بە شێوەی یەکپارچە بۆ ئیدانە کردنی ئامادەبوونی هێزە سەربازیە ئەمریکییەکان و دەسدرێژی بەردەوامیان لەعێراق بەڕێوە بەرن. ئەم بانگەوازە بەرەوڕووی پێشوازی خێڕای تاقمە خۆڕاگریەکانی عێراق بووەوە.

ئەم بانگەوازە و پێشوازیە خێڕاکەی لەلایان تاقمە خۆڕاگریەکانەوە هەڵگری چەند پەیامی گرینگە.

یەکەمیان ئەوەیە کە هەموو تاقمە عێراقیەکان، باوەڕێکی هاوبەشیان هەیە لەمەڕ وەدەرنانی هێزە سەربازیە ئەمریکیەکان لەو وڵاتەدا. ئەمریکا پێش ئێستا هەوڵی زۆری خستە گەڕ هەتا ناکۆکی و دووبەرەکی بنێتەوە لەنێوان تاقمە شێعەکاندا، بەڵام تیرۆری سەردار سپەهبۆد قاسم سولەیمانی، فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و ئەبوومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و 8 کەس لە هاوڕێیانیان لە نزیکیی بەغدا بووە هۆی یەکگرتنی زیاتر لە نێوان ئەو تاقمانەدا.

تەوەرەی ئەم یەکگرتنەش وەدەرنانی هێزە سەربازیە ئەمریکیەکانە لە عێراقدا.

یەکگرتن و هاوڕایی تاقمە عێراقیەکان، پەیامێکی دیکەشی هەیە و ئەوەش ئەمەی کە ستراتژیای ترەمپ لە پەیوەندی لەگەڵ تیرۆری سەردارانی خۆڕاگری و هەنگاونان لە دژی حەشدی شەعبی، ستراتژیایێکی هەڵە بووە و هەر بەهەڵەش بۆخۆیانیان لێکداوەتەوە و لە کردەوەدا، دەرەنجامەکانی لە دژی ئەمریکا دەبێت کە بانگەوازی بەڕیوەبردنی خۆپیشاندانی بەربڵاویش هەر لەم پەیوەندیەدایە.

سێهەمین پەیامی گرینگی ئەو بانگەوازە ئەمەیە کە تاقمە عێراقیەکان و بەتایبەت لایەنە شێعەکان هەرچەشنە دەسەڵاتداریەتیی ئەمریکا لەسەر عێراق ڕەت دەکەنەوە و پێدادەگرن لەسەر سەربەخۆیی و سەروەریی ئەو وڵاتە.

بەڵام چوارەمین پەیامی بانگەوازی خۆپیشاندانی بەربڵاوی "نا بە ئەمریکا"  ئەوەیە کە تاقمە شێعە شوێن دانەرەکان لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق، خەباتی دژی دوژمنی بیانیان خستووەتە سەرووی بەرژەوەندیە سیاسیەکانی خۆیان و هەتا ڕادەیێکی زۆریش ناکۆکیە سیاسیەکانی نێوانیان وەلاناوە.

ئەمریکیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی یەکگرتنی تاقم و لایەنە عێراقیەکان بۆ جارێکی تر، ڕوویان کردووەتە بەهرە وەرگرتن لە ئەندامانی کنە کردووی خۆیان لە نێوخۆی عێراق بە مەبەستی ڕێکخستنی خولێکی نوێێ تووندوتیژی و خۆپیشاندان.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت