تشرینی یه‌که‌م 06, 2020 14:05 Asia/Tehran
  • سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ لە سه‌رپێچیەکان پێک دێنێ

«مستەفا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق لیژنه‌یه‌کی باڵا به‌مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌ لەو‌ سه‌رپێچیانه‌ پێک دێنێ که‌ ئاسایشت و شکۆ و پێگه‌ و پابه‌ندبوونە نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی عێراق پێشێل دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق،نووسراوێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، باس لەوە دەکات کە، «مسته‌فا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری داوه‌ لیژنه‌یه‌ک به‌سه‌رۆکایه‌تی «فالح فه‌یاز» سه‌رکی ڕێکخراوەی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌ندامێتیی هه‌ریه‌ک له‌ «عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی» سه‌رۆکی ده‌زگای ئاسایشتی نیشتمانی، «عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یارەڵڵا» سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا، «موحه‌ممه‌د حه‌مید نازم» سکرتێری تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان، «عه‌بدولئه‌میر کامیل عه‌بدوڵڵا» جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کان، «عامر سه‌دام مالکی» بریکاری هه‌واڵگری و لێکۆڵینه‌وه‌ ئیداریه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، «ماجد عه‌لی حسێن دەلیمی» نوێنه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی پێک بهێنێت.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە، لیژنه‌که‌ بەنیازی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و سه‌رپێچیانه‌ دەبێت که‌ ئاسایشت و  شکۆ و پێگه‌ و پابه‌ندبوونە نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی عێراق دەخەوشێنێ و، دەبێ له‌ماوه‌ی ٣٠ رۆژیشدا ئه‌و بڕیارانه‌ جێبه‌جێ بکرێت و ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش پێشکه‌ش به‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بکه‌ن.

سەرپەیڤ

بۆچوونت