داوای وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بەر لە یاری لە گەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i371314-داوای_وەزیری_وەرزش_و_لاوانی_عێراق_بەر_لە_یاری_لە_گەڵ_هەڵبژاردەی_تۆپی_پێی_ئێران
وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لە خەڵکی ئەم وڵاتەی ویست دەرفەتی میوانداریی ئێران و بەحرێن بۆ ئەم وڵاتە نەکەن بە هەڕەشە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2019 07:55 Asia/Tehran
  • داوای وەزیری وەرزش و  لاوانی عێراق بەر لە یاری لە گەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران

وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لە خەڵکی ئەم وڵاتەی ویست دەرفەتی میوانداریی ئێران و بەحرێن بۆ ئەم وڵاتە نەکەن بە هەڕەشە .

هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ئێران و عێراق رۆژی 23 ی گەڵاڕێزان لە قۆناغی دوهەمی هەڵبژاردنی مۆندیاڵی جیهانیی 2022 قەتەر و هەڵبژاردنی جامی گەلانی 2023 ی ئاسیا لە بەسرە رووبەڕووی یەک دەبنەوە .

 هەستیاریی ئەم یاریە بە لەبەرچاوگرتنی ئاڵۆزیەکانی عێراق و ناڕەزایەتیە سیاسیەکانی خەڵگ گەیشتووەتە لوتەکەی خۆی .

 ئەحمەد ڕیاز وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە خەڵک و هاندەرانی عێراقی ویست دۆسیەی لابردنی بێوەری بوونی ئەم وڵاتە لە میوانداری کردنی یاریەکانی تۆپی پێ دیسان نەخەنە مەترسی .