بەزێندرانی سنوری ئاسمانیی لوبنان لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنی
فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنی سەرلەنوێ سنوری ئاسمانیی لوبنیان بەزاند.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، فڕۆکە جەنگیەکانی رژیمی زایۆنی رۆژی یەکشەممە لەناوچەی "ناقورە" لەباشوری لوبنان هاتنە نێو سنوری ئاسمانیی ئەو وڵاتەو بەسەر ئاسمانی بەیروت و دەورووبەریدا سوڕانەوەو پاشان لەناوچەی "یارون" سنوری ئاسمانیی لوبنانیان جێهێشت.
ئەوە یەکەمجار نییە کە رژیمی زایۆنی سنوری ئاسمانی و دەریایی لوبنان دەبەزێنێ.
بڕیارنامەی١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە پاش شەڕی سی و سێ رۆژەی ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان لەساڵی٢٠٠٦ پەسەندکرا، ڕێگرە لە ئەنجامدرانی کردەی دوژمنکارانەی رژیمی زایۆنی دژ بەلوبنان، بەڵام ئەو رژیمە بێ گوێدان بەو بڕیارنامە هەردەم سنوری ئاسمانی، زەوینی ودەریایی لوبنان دەبەزێنێ.
لوبنان چەندین جار داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و کۆڕ و نێوەندە جیهانییەکان کردووە بۆ کۆتایی هێنان بەو پەلامارانەی رژیمی زایۆنی هەوڵ بدەن.