Oct 12, 2019 16:10 Asia/Tehran
  • ڕاگەیندرانی وردەکاریەکانی ناردنی هێزە تازەکانی ئەمریکایی و ناردنی کەرەستەی سەربازdی بۆ عەرەبستان لە لایەن پێنتاگۆن

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن ، وردەکاری ناردنی هێزە تازەکانی ئەمریکایی و ناردنی کەرەستەی سەربازیd بۆ عەرەبستانی ڕاگەیاند .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  فارس ، وەزارەتی  بەرگری ئەمریکا  پێنتاگۆن  ڕۆژی هەینی   لە بەیاننامەیکدا وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی هەواڵی ناردنی هێزی سەربازی نوێ  ئەمریکایی بۆ عەرەبستان   ڕایگەیاند  ناردنی کەرەستەی زیاتری سەربازی بۆ ئەو وڵاتە سیستمە مووشەکیەکانیش دەگرێتەوە .

بەپێی ئەو بەیاننامەیە ی پێنتاگۆن ناردنی سێ هەزار  هێزی سەربازی ئەمریکایی نوێ بۆ عەرەبستان لە  بەرنامەی  کاری دایە و دوو   سیستەمی مووشەکی   ئەمریکایی  تاد و پاتریوتیش  دەنێردرێنە عەرەبستان . وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش لە بەیاننامەکەی خۆیدا   باسی کرد لە دامەزراندنی  دوو  ئیسکادڕانی نوێ   لە فڕۆکە شەڕکەرەکانی  ئەو وڵاتە لە عەرەبستان .

بۆچوونت