Dec 04, 2019 12:55 Asia/Tehran
  • رەخنەوگازندەی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە درێژەی شارۆچکەسازییەکانی رژیمی زایۆنی

وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشەی تورکیا ڕایگەیاند، درێژەی چێکرانی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لەناوچە جیاجیاکانی فەلەستینی داگیرکراو ، توندوتیژیی لەناوچەدا پەرەپێ دەدا.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، "عومەر چلیک" رۆژی سێ شەممە وتی: هەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون کە لەشارۆچکە نایاساییە زایۆنی نشینەکان لە فەلەستینی داگیرکراو ساز دەکرێ، پێشێلکەری یاساوڕێسای نێودەوڵەتییەو زەبر دەوەشێنێ لەڕێکارەکانێ چارەسەریی پرسی فەلەستین.

"نەفتالی بنێت" وەزیری جەنگی رژیمی زایۆنی رۆژی یەکشەممە رایگەیاند؛ پلاندانان و ئەنجامدانی کارە پێشەکییەکان بۆ چێکردنی شارۆچکەیەکی نوێی زایۆنی نشین لەناوەڕاستی شاری ئەلخەلیل لەباشوری لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن دەس پێ بووە.

رژیمی زایۆنی هەردەم بێ گرینگیدان بە داواکاری کۆمەڵگای جیهانی درێژە دەدا بە چێکردنی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە ناوچە جیاجیاکانی فەلەستینی داگیرکراو و لەوبارەوە ئەمریکاش پاڵپشتیەتی.

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ٢٣ی دیسەمبەری٢٠١٦ بە پەسەندکردنی بڕیارنامەی٢٣٣٤داوای لەرژیمی زایۆنی کرد خێراو بەتەواوەتی، هەموو چالاکییەکانی هاوپێوەند بە شارۆچکەسازیی خۆی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین ڕابگرێ.

سەرپەیڤ

بۆچوونت