کانونی دوھەم 19, 2020 18:46 Asia/Tehran
  • فەیسەل مێقداد: مەسەلەی فەلەستین وەک پرسی سەرەکی سووریا دەمینێتەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا گوتی: مەسەلەی فەلەستین ، وەک پرسی سەرەکی سووریا دەمێنێتەوە.

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەری سوریا(سانا)،"فەیسەل مێقداد"  جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا ڕۆژی یەکشەممە لە دیداری وەڤدێک لە لیژنەی بەڕێوە بەرایەتی "ڕیکخراوەی ڕزگاری دەری فەلەستین" لە دیمەشق بە جەختکردن لە سەر پێویستی یەکێتی و هاودەنگی فەلەستینییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا وڕژیمی زایۆنی،بەڕاشکاوی گوتی: سەرەڕای گوشاری زۆری رۆژئاواییەکان مەسەلەی فەلەستین هەروا وەک مەسەلەی سەرەکی دیمەشقە.

 جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا هەروەها هاوکات لەگەڵ شەرمەزار کردنیی پەلامارەکانی ئەمدواییەی رژیمی زایۆنی بۆ سەر "باب ئەلڕەحمە" لە "مزگەوتی ئەقسا" ، جەختیکردەوە لە سەر هاودەنگی و بەهێزبوونەوەی یەکێتی فەلەستینییەکان بۆ بەڕەو ڕووبوونەوەی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی. "ئەحمەد عەلی" سەرۆکی لیژنەی بەڕێوە بەرایەتی ڕێکخراوەی ڕزگاری دەری فەلەستین بە ڕێزگرتن لە یارمەتییەکانی خەڵک و دەوڵەتی سووریا هیوای خواست سووریا هەرچی خێراتر لە چنگ ترۆریستان ڕزگاری بێت،چوونکا ئەم بابەتە بێگومان بە قازانجی ئارمانجی فەلەستینە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت