May 21, 2020 00:22 Asia/Tehran
  • سەیید حەسەن نەسروڵڵا: حیزبوڵڵا پابەندی بەڵێنەکەیەتی لە بارەی داکۆکی کردن لە گەڵی چەوساوەی فەلەستین

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی رۆژی جیھانیی قودسەوە ڕایگەیاند: ئەم بزوتنەوەیە لە بارەی داکۆکی کردن لە گەڵی چەوساوەی فەلەستین پابەندی بەڵێنەکەیەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ئەلعالەم،«سەیید حەسەن نەسروڵڵا»  سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: ئێمە بە دروشمی «قودس ڕێگای شەھیدانە» ڕێز لەم ڕۆژە دەگرین و ڕادەگەیەنین کە تەواوی ئاژاوەو پیلانەکان بۆ لاوازکردنی ئێمەو ناکۆکی دروست کردن لە نێوان ئێمە بە گوێرەی پێوەرە ئەتنیکی و ئایینزایی و ڕەگەزی و سیاسییەکان، ھەرەسی ھێناوە.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتیشی : ڕۆژی قودسی ئەمساڵمان ڕێککەوتە لەگەڵ جێژنی ڕزگارکرانی لوبنان و بیستەمین ساڵگەڕی ڕزگار کزانی ئەم وڵاتە لە ژێر ڕکێفی دوژمنی زایونی و ئێمە جەخت لەوە دەکەینەەوە کە پابەندی بەڵێنی خۆمانین لە بارەی داکۆکی کردن لە گەڵی چەوساوەی فەلەستین.

ناوبراو پێشی داگرت کە، ھەرچەندە ھەڕەشەو گوڕەشە، شەڕو پیلان و گوشاروپاڵەپەستۆ پەرە بستێنێ، ئێمە لەم ئاراستەیەدا پاوەجێ تر دەبین و بع خوێنی خۆمان بەرەکانی شەڕ سوور دەکەین.

نەسروڵڵا وتیشی: بەڵێن و پەیمانی ئێمە لەگەڵ حاج قاسم سولەیمانی سەرکردەی شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و تەواوی ئەو شەھیدانەیە کە لەم ئاراستەیەدا گیانی خۆیانیان بەخت کردووە. ئێمە لەگەڵ تەواوی خەباتکارانی ئەم ڕێبازە پەیمان تازە دەکەینەوە کە ئەوپەڕی ھەوڵی خۆمان بۆ وەدی ھاتنی ئامانجەکانمان بەکار دێنین و یەک دەگرین بۆ ئەو ڕۆژەی کە ھەر ھەموومان لە قودس و مزگەوتی ئەقسا قامەتی نوێژ ببەستین.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتیشی: ئەوەی وا لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی و بەچۆک دا ھاتن لە بەرامبەر دوژمنی زایونی دا دەیبینین، وێنەی ڕاستەقینەی ئوممەتی ئێمە نییە. ئێمە ئەمرۆکە لە سای باوەڕ، دان بەخۆداگرتن ، نیازپاکی و یەکێتیی نێوان وڵاتانی تەوەرەی خۆڕاگری زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە لە قودس و ڕزگارکرانی نزیک بووینەتەوە.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕۆژی جیھانیی قودس میراتی متفەڕکی ئیمام خومەینی(رە) دێتە ئەژمار،جەختی کرد، داوا لە تەواوی ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامی دەکەم کە بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی ھاوپەیوەند بە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕۆژی قودس بە شێوازی جۆربەجۆرو لە ئاستی سیاسی، ڕۆشنبیری، میدیایی و ھتد.... بەرز ڕاگرن.