ئاب 08, 2020 23:28 Asia/Tehran
  • سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات

سەرۆکوەزیرانی لوبنان، حەسەن دیاب، ئەمشەو شەممە 8ی ئاب، بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی ئێستا کە لوبنانی تێکەوتووە، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد.

دیاب لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا بۆ گەلی لوبنان، وتی، "بەبێ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ناتوانین لەم قەیرانە دەرباز ببین."

حەسەن دیاب لە کاتی خوێندنەوەی وتارەکەیدا وتیشی، "تا دوو مانگی دیکە و گەیشتن بە ڕێککهوتنی سیاسیی نێوان لایەنەکان، بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە هەڵدەگرم، لە کاتێکدا من بەرپرس نیم لە قەیرانە قووڵە ئابووری و سیاسییەکان."

بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ و میدیا ناوخۆییەکانی لوبنان، ئێوارەی ئەمڕۆ بە هەزاران خۆپیشاندەر، کە داوای لەسەرکارلاچوونی دەسەڵاتی فەرمانڕەوای ئێستای لوبنانیان دەکرد، ڕژانە سەر شەقامەکانی بەیرووتی پایتەخت و پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسی ئەو وڵاتەدا ڕوویدا.

سەرپەیڤ

بۆچوونت