یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان: ڕێککەوتنی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی خیانەتێکی گەورەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i385129-یەکێتیی_جیھانیی_زانایانی_موسڵمان_ڕێککەوتنی_نێوان_میرنشینە_یەکگرتووە_عەرەبییەکان_و_ڕژێمی_زایونی_خیانەتێکی_گەورەیە
یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان وێڕای ئیدانەکردنی ڕێککەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی، ئاوا ھەنگاوێکی بە خیانەتێکی گەورە زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 14, 2020 18:45 Asia/Tehran
  • یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان: ڕێککەوتنی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی خیانەتێکی گەورەیە

یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان وێڕای ئیدانەکردنی ڕێککەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی، ئاوا ھەنگاوێکی بە خیانەتێکی گەورە زانی.

دوابەدوای ھەوڵە بێ وچانەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەستێن خۆش کردن لە ئاراستەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی ،ھەردووک لا ڕۆژی پێنج شەممە ڕەزامەند بوون بە واژۆکردنی  ڕێککەوتننامەیەک بۆ ئاسایی کردنەوەی تۆکمەوتەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان.

بە پێی ڕاپۆرتی قودسولعەرەبی، یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان ئەمڕۆ ھەینی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پێی داگرت:ڕێککەوتنی «ئەبوزەبی» لەگەڵ «تەلەبیب» بە واتای خەڵاتێکی گەورەیە بۆ دڕندەکارییەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی و ھەنگاوێکی دژی مافی فەلەستینییەکانە.

یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەم خەیانەتە ھیچ لە مکوڕبوونی ئوممەتی ئیسلامی کەم ناکاتەوە، داوای لە ئوممەتی ئیسلامی کرد کە بۆ داکۆکی کردن لە فەلەستین و مافی خەڵکەکەی ھەڵوێستێکی لێبڕاوانە بگرێتە بەر.