کڕین و فرۆشتنی چەکی ئەمریکایی لە ناوچەکانی ژێر چنگی تیرۆریستان لە سووریا
گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکان لە سووریا خەریکی سات و سەودای چەک و کەرەستەی جەنگیی ئەمریکایین.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی CNN؛ چەک و کەرەستەی جەنگیی پێشکەوتوو کە سوپای ئەمریکا خستوویەتییە بەردەستی هێزە چەکدار و بەرهەڵستکارەکان لە سووریا، لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستان لە باکووری سووریا تەنیا بە نرخی چەن سەد دۆلار کڕین و فرۆشتنیان پێ دەکرێ.
لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە: سووریا پاش نزیکەی حەوت ساڵ شەڕ، تژی بووە لە هەموو چەشنە چەک و کەرەستەی جەنگیی لەوان چەکی ئەمریکایی؛ ئەوەی زیاتر لە هەموو شتی دیکە جێی نیگەرانییە لەبەردەستدا بوونی چەک و کەرەستەی جەنگی ئەمریکایی لە نێو گرووپە تیرۆریستییەکانی باکووری سووریایە.
لە ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەمریکایی CNN دا راشکاوانە ڕاگەیەندراوە: لەو چەک و چۆڵانە دەتوانین ئاماژە بکەینە نارنجۆکهاوێژ، تفەنگی تەیار بە دووربین، مووشەکی سەرشان و دووربینی واوەسوور کە هەر هەموویان لە ئەمریکادا ساز کراون.
دەوڵەتی ئەمریکا ساڵی ٢٠١٥ ئەو چەک و چۆڵانەی خستە بەردەستی ژمارێک لە سەرهەڵداوانی بە ناو نێوانەڕەوی سووریایی و راهێنانی سەربازیشی بۆ هێزەکانی ئەو گرووپانە ئەنجام دەدا.