نیسان 28, 2024 09:30 Asia/Tehran

لە شارەکانی پارێزگای ئیدلەب لە باکوری رۆژاوای سوریا، جارێکی دیکە خۆپێشاندانێکی بەربڵاو کرا بەدژ "ئەبوو محەممەد ئەلجولانی" سەرۆکی تاقمی ترۆریستیی تەحریروشام(بەرەی نوسرەی پێشوو).

سەرچاوە هەواڵییەکان لە باکوری سوریا ڕایانگەیاند، لە زیاتر لە٢٥شاری پارێزگای ئیدلەب و گردووپەڕی، خەڵک جارێکی دیکە هاتنەسەر شەقامەکان و لەدژ تاقمی ترۆریستیی تەحریروشام و سەرۆکەکەی خۆپێشاندانیان کردو خوازیاری لەدەسەڵات لادرانی ئەلجولانی سەرۆکی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە و دەرکرانی ئەو تاقمە ترۆریستییە لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا بوون.

هێزەکانی سەربەو تاقمە ترۆریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای ئیدلەب لەگەڵ خەڵکی ناڕازی تێکهەڵچوون.

خەڵکی سوریا خوازیاری چوونەدەری تاقمی ترۆریستیی تەحریروشام لە ولاتەکەیانن کە دەگوترێ، لەلایەن چەند وڵاتێکی ناوچەوە لەوان تورکیا داکۆکی لێ دەکرێ.

سەرپەیڤ