نیسان 30, 2024 11:15 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند کە هاوپشتی وڵاتانی عەرەبی و کاری هاوبەشیان ناوچەکە سەقامگرتوو دەکا.

"بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دوێنێ یەکشەم لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ عەبدوللەتیف بن ڕاشید زیانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە دیمشق سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندی دوولایەنەو بوارەکانی پەرەدان بەو پەیوەندیانەو هەوڵ لەپێناو بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی سەرۆکانی عەرەب کە بڕیار وایە لە مانگی داهاتووی زایینی لە مەنامەی پێتەختی بەحرەین بەڕێوە بچی گوتوبێژیان کرد.

سەرۆک کۆماری سوریاو وەزیری دوەرەوەی بەحرەین هاوکات گرینگترین پرسی نێو فەرمانی کاریی داهاتووی کۆمکاری عەرەب"یشیان تاوتوێ کرد.

بەحرەین دووهەم وڵاتی عەرەب بوو کە لەدوای دەسپێکی قەیرانەکەی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ باڵوێزخانە داخراوەکەی خۆی لەو وڵاتە کردەوە.

گۆڕانی وڵاتانی عەرەبی بەئاراستەی دیسانەوە ڕووکردنە سووریا ئەویش بەتایبەت ئەو وڵاتانەی کە بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەستیان لە قەیرانەکەی ئەو وڵاتەدا هەبوو نیشانەیەکی بەرچاوە لە شکستی پیلانی ڕوخاندن و سەرکەوتنی سیاسی و سەربازی حکومەتەکەی سووریا.

سەرپەیڤ