ته‌مووز 23, 2018 19:50 Asia/Tehran
  • سووریا : شوناسی ڕاستەقینەی کلاوسپیەکان دەرکەوت

وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا لە کاردانەوە بە گوێزرانەوەی سەدان کەس لە ئەندامانی تیرۆریستی کلاوسپیەکان بۆ سەرزەویە داگیرکراوەکان ولەوێوە بۆ ئەردەن ، پیداگری کرد: ئەم مەسەلە باس لە پشتیوانی ئەم لایەنانە لەم تیرۆریستانەدەکات .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند : سووریا پێشتر بە مەترسیی کلاو سپیەکان بۆ ئەمنیەت وپاوەجیی ئەم وڵاتە وناوچە لەبەر شوناس وماهیەتی تیرۆریستی ئەوان وشداری دابوو. ئەم سەرچاوەیە وتی: ئیسراییل بە قاچاخ کردنی سەدان کەس لە ئەندامانی تیرۆریستی کلاو سپیی وسەرکردەی گروپەکانی تری تیرۆریستی سەلماندی لە گروپە تیرۆریستەکانی ئامادە لە سووریا پشتیوانی دەکات. سەرچاوەی بەرپرس لە وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ، لەمەو بەدوا بەڕێوەچوونی هەر کۆبوونەوە یا وتووێژێک لە ڕێکخراوی قەدەغەی پەرەی چەکەمەنی شیمیایی و ڕێکخراوەکانی تری نێودەوڵەتی  بۆ لێکدانەوەی ئیدعا وبانگەشە دروینەکانی ئەوان لەمەڕ کەلک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە سووریا ئیتر قەبوڵ کراو نیە وتی: ئەوان دەبێ هەڵوێستی خۆیان کە کاریگەری لەسەر دەوری کاولکەروڕۆخێنەر هەیە کە کلاو سپیەکان لە سووریا گیڕاویانە دروست بکەن. زۆرێک لە بەلگە وسەنەدە دۆزراوەکان لە لایەن سوپای سووریاوە لە ناوچە ئازاد کراوەکان لە چنگ تیرۆریسم لەم وڵاتە پێشان ئەدات " کلاو سپیەکان " لە تیرۆریستەکان پشتیوانی دەکەن وڕەوتی دەکارهێنانی چەکەمەنی شیمیایی لەدژی کەسانی سیڤیلی سووری لەلایەن تاقمی تیرۆریستی تەحریری شام وبەرەی نوسرەیان  دابین کردووە. بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونییش دانی داناوە بە بەشداری کردنی ئەم ڕژێمە لە ڕێگا خۆش کردن بۆ دەڕچوون وهەڵاتنی  سەدان کلاو سپیی لە سووریا .

سەرپەیڤ