کانونی یه‌که‌م 08, 2018 20:18 Asia/Tehran
  • جموجۆڵی ئەمریکا لەمەڕ دامەزرانی سوپای خۆجیی لە سووریا

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە بڕیاری ئەم وڵاتە بۆ ڕێک وپێک کردن وڕاهێنانی نێزیک بە ٤٠ هەزار هێزی خۆجیی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بە مەبەستی بەدی هێنانی پاوەجیی لە ناوچە هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ، ژنراڵ " جوزێف دانفورد" هۆی ئەم بڕیارەی ئەمریکای بوونی هێزە داعشیەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا زانی. سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ، بەبێ دانی ئامار وڕێژەی دروست لە ژماری هێزە ئەمریکیەکانی ئامادە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ، پیداگری کرد کە بەرنامەیەک بۆ بردنە دەریان لەم وڵاتە لە ئارادانیە . ئەم بیروڕادەربڕینانەی کاربەدەستانی ئەمریکایی لە حاڵێکدایە کە " والری گراسیموف" سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە وتی ئەندامانی گروپی تیرۆریستی داعش ئێستاکە تەنیا لە ڕٶژهەڵاتی فورات وباشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزە ئەمریکیەکان دایە ، ئامادەن . قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی ئەمریکا ، عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەسپێکرد. کۆڕوکۆمەڵەکانی سیاسی سووریا بە سەرنج دان بە جموجۆڵی غەرەزاوی و دابەشکەرانەی واشنتۆن بۆ دابین کردنی بەرژەوەندی زاڵیەتی خوازانەی خۆیان وئیسرائیل مەبەست لەم کردەوەیەی درێژخایەن کردنی قەیران لە سووریا زانی. ڕۆژنامەی لوبنانی ئەلبەنا لە یادداشتێکدا بە قەڵەمی " وەفیق ئیبراهیم " نووسیی ، ئەمریکا بە مەبەستی پارچە پارچە کرانی سووریا لە تیرۆریستەکان لەم وڵاتە پشتیوانی دەکات. گروپەکانی بەر پشتیوانی ئەمریکا کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو لە سووریا چالاک بوون ئێستاکە دەورگیڕانیان خەریک کەم ڕەنگتر دەبێتەوەو ئەمریکا هیوادارە بە بەدی هێنانی گروپی نوێی تیرۆریستی بتوانێ پێش بگرێت بە  پێشکەوتنی ڕەوتی ئازادکردانی هەموو خاکی سووریا . درێژەی سەرمایە نانەوەی ئەمریکیەکان لەسەر تیرۆریستەکان لە ئەدلیب ، پیداگری ئەمریکا لە سەر پێویستی ئاگربڕی هەمیشەیی سوپای سووریاوو هاوپەیمانەکانی لەگەڵ بەرەی نوسرەیە کە ئێستاکە ناویان ناون شاندی تەحریری شام.بۆ وێنە ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە ئایا ئەگەری هەیە پۆلیسی شیکاگو لەگەڵ باندو گروپە گزیکاروبەلارێداچووەکان ڕێککەوتن نامەی ئاگر بڕ مۆر بکات؟ ئایا سوپای ئەمریکا لە گەڵ تیرۆریست گەلێک کە پەلامار دەکەنە سەر کۆنگرەیا کۆشکی سپی  ڕێککەوتن نامەی ئاگر بڕ مۆر دەکەن؟ بۆ چی ئەمریکیەکان یاساوڕێسایەک کە لە ئەمریکا جێ بەجێ دەکەن لە سووریا هەر ئەوە جێ بەجێ ناکەن؟ بە گشتیی شکستی گەڵاڵەی ئەوان لە سووریا وزاڵیەتی حکومەتی سووریا بەسەر خاکی خۆی بووەتە هۆی ئەوە ئەمریکیەکان نەخشە وپلانەکانیان بگۆڕن وبیر لە پارچە پارچە کرانی ئەم وڵاتە بکەن. ئەوشتەی کە بۆ ئەوان گرینگایەتی هەیە لاوازکردنی سووریا وپرژوبلاو کردنی ئەم وڵاتە وچەپاو وتاڵان کردنی سەرچاوەکانیانە. لەوەها کەش وهەوایەک دا هێزەکانی هاوپەیمانی بە ناو دژە تیرۆریسم بە سەرکردایەتی ئەمریکا دەس ئەدەن بەدی هێنان ودامەزرانی گروپی نوێ بەجێگای داعش ، هێزی نوێی دادەمەزرینن وڕایان دەهێنن وتەیاریان دەکەن بە کەرەسە وئامێری سەربازی هەتا بیانکەن بە هێزی چەکداری سەربازی بە ویست وهۆگری تیرۆریستی لە بەردەستی ئەمریکا . هاوپەیمانی ئەمریکایی بە ناو دژە تیرۆریسم بووە بەدامەزراوەیەکی خۆلقینەروپشتیوانی گروپە تیرۆریستەکان لە ناوچە. شەڕاشوییەکانی ئەمریکا لە سووریا لە چوارچیوەی جۆربەجۆر، بە دان پیدانی ئەوان لەمەڕ دامەزرانی ئارامش وپاوەجیی لە ناوچەو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم ەک ناگرێتەوە. سیاسەتەکانی واشنتۆن  بووە هۆی پەرەدانی ئاڵوزیەکان وهەل ڕەخساندن بۆ تیرۆریستەکان لەمەڕ تەشەنای توندوتیژیەکانیان لە بواری نێودەوڵەتی وناوچەیی.

سەرپەیڤ