کانونی دوھەم 22, 2019 16:46 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی هەمارەچەکی ڕۆژئاوای تیرۆریستەکان لە

وتەبێژی هێزە سەربازیەکانی ڕووسیا لە سووریا، لەدۆزرانەوەی هەمارێکی چەکەمەنی سەربە گروپە چەکدارەکان لە داریای سووریا هەواڵی دا کە زۆربەی دروست کراوی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئوروپا ، فەرانسە وئەمریکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سیشەممەیئ هەواڵدەری تەسنیم بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری " تاس" والری شکولینک" وتەبێژی هێزە سەربازیەکانی ڕووسیا لە سووریا وتی: لەم هەمارە ، چەکی سەربازی داگری زۆربەی چەکە دژە تانکەکانی سەربە تیرۆریست گەلێک کە بە تازەیی خۆیانیان ڕادەس کردووە بەجێ ماوە. هەرلەم حاڵەدا ، سەرچاویەکی نێزیک بە یەکینەکانی بەرەڤانی گەلی کورد یەپەگە وتی: بڕیارە یەکە تایبەتیەکانی ئەمریکا بە کەرەسە وئامێری سەربازی خۆیان لە بنکەی کۆبانێ لە پارێزگەی حەلەب وبنکەی ڕمیلان لە پارێزگەی حەسەکە لە باکووری سوویا بڕونە دەرێ وهەتا کۆتایی ئەم مانگە بڕون بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٩ی دێسەمبەر دوای حەوت سآڵ ناکارامەیی وناتوانی تیرۆریستەکان لە ڕۆخاندنی دەوڵەتی یاسایی سووریا لە چوونە دەری سەربازانی ئەمریکایی لە داهاتووی نێزیک هەواڵی دا. لەلایەکی ترەوە ناوەندی ڕووسی پیداچوونەوە بەسەر ئاشتی سووریا ڕایگەیاند : گروپە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بە شێوەی بەربڵاو ، ئاگر بەسی ناوچەکانی" تیل ئەلمەقتەح" وتل بازام" لە گردوپەڕی "حەما" لە ڕۆژئاوای سووریا وناوچەی" ئەلعەسکەری لە حەڵەبیان بنپێکردووە.

سەرپەیڤ