پێشێلکردنی دووبارەی ئاگربەس؛ پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445098-پێشێلکردنی_دووبارەی_ئاگربەس_پەلاماری_ڕژێمی_زایۆنی_بۆسەر_باشووری_لوبنان
ڕژێمی زایۆنیستی، لە بێدەنگی حکوومەتی ڕۆژئاوا خوازی لوبنان ، جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر ناوچە باشوورییەکانی ئەو وڵاتە. حیزبوڵای لوبنان هەروەها هۆشداریدا: لەکاتێکدا بە تەواوی چاودێری پێشهاتە مەیدانییەکان دەکات ، بەڵام مافی خۆیەتی بەرگری لە لوبنان و گەلەکەی بکات.
(last modified 2026-06-29T15:26:46+00:00 )
حوزه‌یران 29, 2026 17:26 Asia/Tehran
  • پێشێلکردنی دووبارەی ئاگربەس؛ پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری لوبنان

ڕژێمی زایۆنیستی، لە بێدەنگی حکوومەتی ڕۆژئاوا خوازی لوبنان ، جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر ناوچە باشوورییەکانی ئەو وڵاتە. حیزبوڵای لوبنان هەروەها هۆشداریدا: لەکاتێکدا بە تەواوی چاودێری پێشهاتە مەیدانییەکان دەکات ، بەڵام مافی خۆیەتی بەرگری لە لوبنان و گەلەکەی بکات.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی شارۆچکەی “میفدون”یان بۆردومان کردووە. هەندێک سەرچاوه هەروه ها ڕایانگه یاند که فڕۆکەیەکی  بێ فڕۆکه وانی ڕژێمی زایۆنی هێرشی کرده سەر ناوچه ی ده وروبه ری شارۆچکه ی فارون له شاری بنت جبه یل له باشووری لوبنان. حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “بەپێی ئەو هەواڵانەی دەستیان کەوتووە، دوژمنی زایۆنی باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە ناوچەکانی “نەبەتیە” و “میفدون”ی کردە ئامانج و هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر  زەوییە کراوەکانی شارۆچکەی “فارون”. هەروەها سوپای  زایونی  ئۆپەراسیۆنی   ڕووخاندنی  ئەنجامداوە و باڵەخانە نیشتەجێبووەکانی شارۆچکەکانی "تەیبە" و "هەداسا"یان تەقاندووەتەوە و هەروەها تەقینەوەیەکی لە شارۆچکەی " مەجدەل زون" ئەنجامداوە. سەرۆک وەزیرانی  ڕژێمی زایونی  وێڕای دان نان  بە هێرشە ئاسمانییەکەی سەر باشووری لوبنان ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە پێش هێرشەکە ئەمریکای لەو بارەیەوە ئاگادار کردووەتەوە. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایونی  و ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری  ڕژێمی زایونی  لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئیدیعایان کرد کە سوپای ئیسرائیل تۆڕێکی تونێل و ژێرخانی ژێرزەمینیی سەر بە حزبوڵای لوبنان لە ناوچەی " مەجدەل زون" لە باشووری لوبنانی چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لەناوبردووە. هەروەها نەتانیاهۆ و کاتز جەختیان لەوە کردەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی ئەمن لە باشووری لوبنان دەمێننەوە. سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان هەروەها ڕەخنەی توندی لەو ڕێککەوتنە گرت کە لە واشنتۆن واژۆ کراوە و بە ڕێککەوتنێکی سەپێنراو وەسفی کرد و جەختی لەوە کردەوە: "ئەم ڕێککەوتنە ناچێتە پێشەوە و جێبەجێ ناکرێت". نەبیە بێری هەروەها وتی کە ئەم ڕێککەوتنە زۆر خراپترە لە ڕێککەوتنی ١٧ی مای ١٩٨٣؛ ڕێککەوتنێک کە  ئەو بە یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و جەماوەری دادەنرا بۆ هەڵوەشاندنەوەی. نەبیە بێری هەروەها داوای کرد دووربکەونەوە لە هەر کاردانەوەیەک یان جموجۆڵێکی ناو شەقام کە ئەگەری  ڕاکێشانی وڵات بۆ ناو بازنەی ئاژاوەگێڕی و ململانێی ناوخۆیی هەبێت . سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی: بەرپەرچدانەوەی ئەم پرۆسەیە دەبێت لە چوارچێوەی یاسایی و سیاسی و نیشتمانیدا پەیڕەو بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش وەزیرەکانی بزووتنەوەی ئامەل بایکۆتی هیچ کۆبوونەوەیەکی کابینەی حکومەت ناکەن کە پرسی ڕێککەوتنەکە تیایدا  بێتە ئاراوە، و هەڵوێستی خۆیان لەو کۆبوونەوانەدا ڕادەگەیەنن.