ئادار 02, 2019 16:49 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی سوپای سووریا لە دژی تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە لە گردوپەڕی حەما

هێزەکانی سوپای سووریا بنکە وبارەگای گروپی تیرۆریستی - تەکفیری بەرەی نوسرە لە گردوپەڕی حەما لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەیان تێک شکاند .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری سانا ، لەم هەڵمەتە بنکە وبارەگای تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە لە گوندی حویز هەلکەوتوو لە گردوپەڕی باکووری حەما درایە بەر پەلامار. هێزەکانی سووریا لەم هەڵمەتە ژمارەیەک لە ئەندامانی تەکفیری ، بەرەی نوسرەیان کوشت ویابریندا ر کرد. هەواڵێکی ترئەمەیە کە، هۆکارێکی خۆکوژ پەلاماری کردە سەر ڕیستورانێک لەشاری ئەدلیب ودوای تەقە بەرەو کەسانێک کە لەوێ بوون خۆی تەقاندەوە. بە هۆی ئەم پەلامارە خۆکوژانەیە حەوت شارومەندی سووریایی کوژران وژمارەیەی تریش بریندار بوون. ژمارەیەک لە گروپە تیرۆریستەکان لە شارۆچکە وگوندەکانی باکووری پارێزگەی حەما ولەپارێزگەی ئەدلیب دان کە سەرەڕای پەلامار بۆ سەر بنکە وبارەگای سوپای سووریا پەلاماریان کردە سەر کەسانی سیڤیلی جێگیر لەم ناوچانە. سوپای سووریا هەتا ئێستاکە بە هەڵمەتی جۆربەجۆرلەدژی تیرۆریستەکان ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستەکانیان کوشت .

سەرپەیڤ