ئاب 30, 2019 17:39 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پێشڕەویی سوپای سووریا لە باشووری ئیدلەب

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی بەردەوامیی پێشڕەویی ھێزەکانی سوپای سووریایان کردووە لە مەڵبەندەکانی باشوورو باشووری ڕۆژھەڵاتی ئیدلەب و کوژرانی کۆمەڵێک لە تیرۆریستان.

لە ڕەوتی ھەڵمەتی نیوەڕۆی ئەمڕۆی ھێزەکانی سوپای سووریا، شارۆچکەکانی «الخوین الکبیر» و «السکیات»، مەزراکانی ڕۆژئاواو ڕۆژھەڵاتی «التمانعه» و بەرزاییەکانی «غبار»، «سکیات»، «ترکی»، «سیدی علی» و «جعفر» ڕزگار کران.

لەم ھەڵمەتەدا کۆمەڵێکی زۆر لە بنکەو حەشارگەکانی تیرۆریستانیش لەنێو بران.

سوپای سووریا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەش لە تێکھەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستانی بەرەی نوسرە توانییان شارۆچکەی ستراتژیی ئەلتەمانعە ڕزگار بکەن.

لە ھەڵمەتی سوپای سووریادا بۆ ڕزگار کردنی ئەم شارۆچکەیەی باشووری پارێزگای ئیدلەب، دەیان تیرۆریست کە زۆربەیان شارومەندی بیانی بوون ، کوژران.

سوپای سووریا ھەروەھا ڕۆژی ڕابردوو لەدرێژەی هەڵمەتەکەیان لەباشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلەب توانیان شارۆچکەی خوەیەن لە ژێر ڕکێفی تیرۆریستان ڕزگار بکەن و شاڵاوەکانی بەرەی نوسرەش لە ڕۆژئاوای حەماء بەرپەرچ بدەنەوە.

لە ئێستادا لە ناوچەکانی پێکدادانی سوپای سووریا لەگەڵ تیرۆریستان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئیدلەب، زۆربەی چەکدارانی تاقمە تیرۆریستییەکانی بەرەی نوسرەو «أجناد القوقاز» Ajnad al-Kavkaz و «حراس الدین» مۆڵ دراون.