ئه‌یلوول 09, 2019 07:52 Asia/Tehran
  • دیمەشق هەنگاوەکانی ئەمریکاو تورکیای لە باکووری سووریا ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی سووریا گەشت لێدانی هاوبەشی هێزە زەوینییەکانی تورکیاو ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی چۆمی فۆراتی لە باکووری سووریا ئیدانە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا، ئەو هەنگاوە هاوبەشەی ئەمریکاو تورکیای وەک پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی سووریا لێکدایەوەو ئامانجەکەشی بۆ ئاڵۆزو درێژتر کردنەوەی قەیرانی سووریا گەڕاندەوە ، دوای ئەو دەستهاتە مەیدانیانەی کە سوپای سووریا لەمەڕ تەفروتوناکردنی تاقمە تیرۆریستەکان لە ئێستادا مسۆگەری کردوون.

پێشتر خلوسی ئاکار وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لە بارەی پێهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا ڕایگەیاند یوو کە گەشت لێدانی هاوبەشی هێزەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا بۆ ژێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستی پێ دەکرێت.

تورکیاو واشێنگتۆن حەوتەمی ئوت 16ی گەلاوێژ لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە کە ناوچەیەکی هێمن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پێک بێنن. هەردووک لا هەروەها لە بارەی دامەزراندنی ناوەندێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەش ڕێک کەوتن. دەوڵەتی سووریا بەردەوام نەیارەتیی خۆی لەگەڵ ئەو هەنگاوانەی تورکیاو ئەمریکا دەربڕیوە.

سەرپەیڤ