ئه‌یلوول 10, 2019 17:29 Asia/Tehran
  • ناکۆکی تورکیا و ئەمریکا لە سەر ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا ئاشکرابوو

وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەهەوڵەکانیی ئەمریکا کرد بۆ وەلاداندرانیی ڕێککەوتننامەی هاوپێوەند بە بەدی هێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سوریا دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، مەولوودچاووش ئۆغلوو، لە پرێسکۆنفرانسێک دا گوتیشی ئەمریکا بۆ پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی مۆرکراوە لەگەڵ ئانکارا لەبارەی بەدی هێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا هەوڵ ئەدات.

ئەو گوتیشی: تا بە ئێستا ستراتژی روونی ڤاشنگتۆن بەرامبەر ناوچەی ئارام جێ رەزامەندی نەبووە.

 چاووش ئۆغلوو لە درێژەی قسەکانی دا گوتی: ئەمریکا تەنیا کردەوەی ڕواڵەتیی لە بارەی ئەم رێککەوتننە ئەنجام داوە و هاوکاتیش هاوکاری خۆی لەگەڵ یەکینەکانی پارێزەری گەلی کوردی سوریا بە هێز دەکاتەوە کە ئانکارا ئەوان وەک ترۆریستت دەناسێت.

 وەزیری دەرەوەی تورکیا بە باسکردنی ئەمەی هەرچەشنە چاوپۆشی تورکیا لەم بارەوە دەتوانی مەترسیگەلێکی گەورە بەدی بێنێت،گوتی: ئێمە هەموو ئامادەیی پێویستمان هەیە و دەتوانین ناوچەی ناوبراو پاکتاو بکەینەوە. ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەرلەمە گوتبووی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەڕێوە بردنی قۆناخی یەکەمی بەدی هێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا ڕێککەوتووە.