ئه‌یلوول 19, 2019 17:16 Asia/Tehran
  • هەڵوێست گرتنی

سکرتێری گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند، لایەنەکانی سوریاو ئەم ڕێکخراوەیە لەبارەی داڕشتی لیژنەی یاسای بنەڕەتی بەمەبەستی نووسینی یاسای بنەڕەتی تازە بۆ سووریا بە ڕێککەوتن بگەن.

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا، " ئانتۆنیۆ گوترێش"  سکرتێری گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی چوارشەممە گوتی: ئێستا لە نێوان لایەنەکان لە سوریا لەبارەی داڕشتی لیژنەی یاسای بنەڕەتی ڕێککەوتنێک لەئارادایە و "گیر پێدرسۆن" نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا لەگەڵ ئەم لایەنانە بارودۆخی یەکجاری ڕێککەوتنەکە مسۆگەر دەکەن.   سکرتێری گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان گوتیشی،هیوادارە ئەم قۆناخە بۆ بەدیهێنانی ڕێگا چارەی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا کاریگەر بێت. ڕێکخراوەی نەتەوەکان، چەند مانگە بۆ پێکهێنانی لیژنەی یاسای بنەڕەتی سوریا هەوڵ ئەدات کە بریارە لە ١٥٠ کەس لەوان ٥٠ کەس بە پێی هەڵبژێردرانی دەوڵەت،٥٠ کەس بە پێی هەڵبژێردرانی نەیارانی چەکدار و ٥٠ کەسیش بە پێی هەڵبژێردرانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێک بێت.  جگە لەمەیش ، دەوڵەتی سوریا و نەیاران دەبێ لەبارەی کردەوەی لیژنەی یاسای بنەڕەتی و کاروباری هاوپێوەند بەو بە ڕێککەوتن بگەن.

سەرپەیڤ