ئه‌یلوول 23, 2019 07:27 Asia/Tehran
  • نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان گەیشتە دمشق

گیەر پێدێرسێن نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا شەوی رابردوو بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی سوریایی گەیشتە دمشقی پێتەختی ئەو وڵاتە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، پێدێرسێن بڕیارە لە دمشق لە گەڵ کاربەدەستانی سوریایی لە بارەی پێکهاتنی لیژنەی یاسای بنەڕەتیی سوریا باس وتووێژ بکات .

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا لە سەرەتای گەیشتنی بە دمشق لە نێو پەیامنێراندا گوتی : پێشکەوتنی باش لە بارەی پێکهاتنی لیژنەی دەستووری سوریا وەدەس هاتووە .

 بیرۆکەی پێکهاتنی لیژنەی یاسای بنەڕەتیی سوریا بۆ یەکەم جار لە دانیشتنی " کۆنگرەی وتووێژی نیشتمانیی سوریا "  کە ژانیڤەری 2018 لە  شاری سوچی  روسیا بەڕێوەچوو ، هاتە ئاراوە .