تشرینی یه‌که‌م 08, 2019 15:55 Asia/Tehran
  • دەرکرانی تورکیا لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیی ئاسمانی لە سوریا

وەزارەتی بەرەڤانی ئەمریکا ،تورکیای دەرکرد لە ناوەندی ناسراو بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئاسمانیی لە سوریا دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆڵی، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند تورکیا لە ناوەندی ناسراو بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئاسمانی لەسوریا دەرکراوەو ئیتلاعاتی چاوەدێری و ناسکردن لەمەو بەدواوە بەشداری ئانکارا بەڕێوە ناچێت.

پێنتاگۆن هەروەها ڕایگەیاند کەلە ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری سوریا پشتگری ناکات. کۆشکی سپی هەروەها جەختیکردووە ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنیی تورکیا لە باکووری سوریا دا بەشداری  و پشتگری  ناکات. سەرچاوەکانی دەنگ وباس هەواڵیان لە ئامادەیی سوپای تورکای کردووە بۆ بەشداریی لە ئۆپەراسیۆن لە باکووری سوریاو ڕاپۆرت ئەدەن سوپای تورکیا کەرەستەکان و ترۆمبیلەکانی زرێی لە سنووری سوریا دا سەقامگیر کردووە.

ژمارێک لە سەرچاوەکانی دەنگ وباس ڕاپۆرتیان داوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هەڵیانکووتاوە سەر سنووری "سەمالکا" لە ستانی حەسەکە لەنێوان سوریا و عێراق دا.

سەرپەیڤ