تشرینی یه‌که‌م 08, 2019 18:34 Asia/Tehran
  • ڤەگەڕانی پتر لە١٢٠٠پەناخوازی سووری بۆ سووریا لە٢٤کاژێری ڕابردوودا

ناوەندێکی ڕووسی لە ڕاپۆرێکدا باسی لەگەڕانەوەی زیاتر لە١٢٠٠ پەناخوازی سوری کرد بۆ وڵاتەکەیان لەماوەی٢٤کاژیری ڕابردوودا .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ ناوەندی ئاشتی سەربە وەزارەتی بەرەڤانیی رووسیا لە سوریا ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، لە بیست و چوار کاژێری ڕابردوو لەکۆی١٢٤١ پەناخوازی سوری بۆ وڵاتەکەیان گەڕانەوە کە لەو ڕێژە ٤١٦ کەس بریتی لە؛ ١٢٥ ژن و٢١٣ منداڵ لەسنوری لوبنان بووەو٨٢٥ کەسیش بریتی لە؛ ٢٤٨ ژن و ٤٢١ منداڵ لەڕێی سنوری ناسب لە ئۆردۆن گەڕاونەوە وڵاتەکەیان.

حکومەتی سوریا بە کۆنترۆڵ کردنەوەی بەشی زۆری ناوچەکانی ئەو وڵاتە، لەسەر هێنانەدی بارودۆخی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان چڕبووەتەوە. لە قەیرانی نۆ ساڵانی سوریا زیاتر لە١٢ ملوێن کەس لەناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە ئاوارە بوون.

سەرپەیڤ