تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 20:12 Asia/Tehran
  • چوونەدەری ژمارێک لە سەربازییەکانی ئەمریکایی لە حەسەکەی سوریا

سەرچاوەکانی سوریایی باسیان لە دەنگ وباسەکان کردووە لەبارەی چوونە دەری سەربازییە ئەمریکاییەکان لە ستانی حەسەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ەهواڵدەری میهر؛ هەواڵدەری سانا لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند،دەنگ وباسەکان لەبارەی چوونە دەرەوەی نزیک ٥٠ سەربازی ئەمریکایی لەگەڵ ترۆمبیلەکان و کەرەستەکانی خۆیان لە ستانی حەسەکە لە ڕێگای بوارگەی "سیماڵکا"،لەئارا دایە. "داناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی دووشەم ڕایگەیاندووە گەرەکیەتی هێزەکانی لە ناوچە سنوورییەکانی سوریا بباتە دەر.

هەر لەم حاڵە دا سەرچاوە سوریاییەکان رایانگەیاندووە سەربازییە تورکیاییەکان و چەکدارانی سەر ەبوان هەڵیانکووتاوە سەر هەندێک لە ناوچەکانیی باکووری ڕەققە. بەر لەمەیش،سوپای  تورکیا دەستی داوەتە لابردنی شورەی چیمەنتۆ لە نزیکی گوندی "تەلحەلەف" لە رۆژئاوای "کۆبانێ" لە سنووری سوریا لەگەڵ تورکیا دا.

ئەمەو لەلایەکی ترەوە  سەرچاوە کوردییەکان بە ئاماژە بە شەڕ وپێکدادانی قوورس  لەنێوان هێزەکانی "هە .سە .دە" و سوپای تورکیا لە ڕۆژئاوای کۆبانێ باسیان لە کوژرانیی ٥ کەس لە هێزەکانی سەر بە ئانکارا کردووە لە مێحوەری "تەل ئەبیەز" دا.

سەرپەیڤ