هەڵمەتی دژی تیرۆریستیی سوپای سووریا بۆ سەر گردوپەڕی لازقییە لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i370444-هەڵمەتی_دژی_تیرۆریستیی_سوپای_سووریا_بۆ_سەر_گردوپەڕی_لازقییە_لە_باکووری_ڕۆژئاوای_ئەم_وڵاتە
سەرچاوە سوورییەکان باسی هەڵمەتی تازەی دژی تیرۆریستیی سوپای سووریا لە لازقییەی باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2019 05:18 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی دژی تیرۆریستیی سوپای سووریا بۆ سەر گردوپەڕی لازقییە لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە

سەرچاوە سوورییەکان باسی هەڵمەتی تازەی دژی تیرۆریستیی سوپای سووریا لە لازقییەی باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک دوابەدوای توند بوونەوەی شاڵاوەکانی تیرۆریستانی نێو شارۆچکەی کیانی و بەرزاییەکانی گردوپەڕی لە پارێزگای لازقییە، هێزەکانی سوپای سووریا لێبڕاوان هەتا بە ئەنجام دانی ئەم ئۆپراسیۆنە ناوچەکە لە تیرۆریستان بستێننەوە.

بە قسەی سەرچاوە سەربازییەکان، ئەم هەڵمەتە بە پشتگریی هێزی ئاسمانیی و یەکەی تۆپخانەی سوپای سووریا ئەنجام دەگرێت.

هەر لەم کاتەدا یەکەکانی سوپای سووریا ئەمڕۆ توانییان دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە تیرۆریستان لە نزیکی شارۆچکەی کیانی هەڵیانفڕاند بوون ، تێک بشکێنن.

سەرچاوە میدیاییەکانی سووریاش ڕایانگەیاند: هێزەکانی ئەمریکی 230 زیندانیی داعشییان کە لە باکووری  سووریاوە گواستووەتەوە بۆ بەندیخانەی شەدادی لە پارێزگای حەسەکە.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە گوێزرانەوەی تیرۆریستانی داعش لە باکووری سووریا بۆ حەسەکە پێشەکییەکە بۆ گواستنەوەیان بەرەو نێو خاکی عێراق.

ماوەیەک لەمەوپێشیش لەشکریانی ئەمریکی 80 تیرۆریستی داعشییان لە حەسەکە گواستەوە بۆ عێراق.