تشرینی دووه‌م 03, 2019 12:20 Asia/Tehran
  • زاڵ بوونی سوپای سووریا بە سەر باکووری ڕۆژھەڵاتی لازقییە

سوپای سووریا بە ئەنجام دانی ھەڵمەتێک توانی ناوچەگەاێکی باکووری ڕۆژھەڵاتی لازقییە لە تیرۆریستان بستێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، سوپای سووریا بە کردنە ئامانجی مۆڵگەی تیرۆریستانی پارتی تورکستانی و بەرەی نوسرە لە دەڤەری «جەبەل ئەکراد»و گردوپەڕی «کۆبانی» لە نزیکی ڕۆژھەڵاتی لازقییە کۆنترۆڵی ئەو شوێنانەی گرتەوە دەست کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کەوتبووە دەست تیرۆریستان. لەم ھەڵمەتەدا زیاتر لە ٤٥ تیرۆریست کوژران و یان بریندار بوون.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە یەکەکانی سوپای سووریا خەریکی بەھێز کردنی بنکەکانیانن لە ڕیفی باکووری و باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای حەسەکە ھەتا بەرنگاری ھەرچەشنە پەلامارێکی شیمانەیی تورکیا ببنەوە.

لەپاش ھێرشی سوپای تورکیا لە ڕۆژی  نۆھەمی ئۆکتۆبەر ، ھێزەکانی سووریای دیموکرا«ھەسەدە» داوایان لە دەوڵەتی وڵاتەکەیان کرد کە کۆنترۆڵی ناوچەکانی باکووری سووریا بەدەستەوە بگرێت. بە پێی ئەم ڕێککەوتنە سوپای سووریا ھەتا ئێستا توانیویەتی کۆنترۆڵی زۆرێک لە ناوچەکان لە باکووری ئەم وڵاتە بەدەستەوە بگرێت.

ھەر لەم کاتەدا سەرچاوە سوورییەکانیش باسی کشانەوەی ٥٥ گەڵابەی ھەڵگری چەک و تفاقی ئەمریکی لە قامیشلوی سووریا بەرەو نێو خاکی عێراقیان کردووە.

ئەم ھەواڵە لە ھەل و مەرجێکدا بڵاو دەبێتەوە کە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند کە لەشکریانی ئەمریکی کە دوابەدوای دەست پێ بوونی ھێرشی سەربازیی تورکیا بنکەکانی خۆیانیان لە باکووری سووریا چۆڵ کردبوو لە ئێستادا بۆ ئەم ناوچەیەو پارێزگای دێرۆزوور گەڕاونەتەوەو خەریکی بووژاندنەوەی بنکەکانیان م دامەزراندنی مۆڵگەی تازەشن. ڕووسیاو تورکیا دوابەدوای دانوستانی سەرۆک کۆمارانی ھەردووک وڵاتەکە ، ڕێککەوتنێکی دە بڕگەیییان لە بارەی ڕەوشتی ئاسایشتیی باکووری سووریا واژۆ کرد. سەرباری ئەمەش کاربەدەستانی تورکیا جەختیان کردووە کە ھەتا کاتی چەسپێندرانی ئاسایشتی باکووری سووریا لەو وڵاتەدا دەمێننەوە. ئەم ئۆپراسیۆنەی تورکیا لەگەڵ ئیدانەکرانی جەماوەرو دەوڵەتی سووریاو ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ