تشرینی دووه‌م 06, 2019 12:22 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی خەڵکی سیڤیل بۆ ئەو ناوچانەی سوپای سوریای تێدا جێگیربووە لە سنوری ئەو وڵاتە لەگەڵ ترکیا

هاوکات لەگەڵ هاتنی یەکەکانی سوپای سوریا بۆ باکوری پارێزگای حەسەکە، شارومەندانی سوری کە لەترسی پەلاماری تورکیاو گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکی ئەو وڵاتە، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتبوو، خەریکی گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچانەن.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا؛ یەکەکانی سوپای سوریا لەئاراستەی تۆکمەکردنی هەڵمەتی جێگیربوونیان لە پارێزگای حەسەکە لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەنزیک سنوری ئەو وڵاتە دەگەڵ تورکیادا لەناوچە سنوریەکانی ریفی رۆژهەڵاتیی شاری قامیشلۆ جێگیر بوون.

جێگیربوونی هێزەکانی سوپای سوریا لە کەرتی سنوریی ئەو وڵاتە لەگەڵ ترکیا لەئاراستەی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامی ناوچەو پاراستنی گیانی کەسانی سیڤیلە کە خەریکی گەڕانەوە بۆسەر ماڵ وحاڵی خۆیانن لەو ناوچەیە.

یەکەکانی سوپای سوریا لەکەرتی سنوریی لەگەڵ ترکیا لەدرێژەی شەست کیلۆمەتریی لەشاری قامیشلۆ لە رۆژاوا بەرەولای شاری مالکییە لە رۆژهەڵات جێگیربوون و چەند بنکەیەکیان لەناوچەکە رۆنا بۆ دابین کردنی ئاسایش و پاراستنی گیانی خەڵکەکانی ئەو شوێنانە.

یەکەکانی سوپای سوریا لە رۆژانی رابردوودا و لە درێژەی جێگیربوونیان لە ریفی باکوریی حەسەکە چوونەنێو چەند شار وگوند لە تەل عەفر و ریفی رۆژاوایی قامیشلۆ و ژمارێک گوندو شارۆچکەی ریفی باکوری رۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە لە سنوری نێوان سوریاو ترکیا .

سەربازانی تورک لەدرێژەی دەسدرێژکارییەکانیان بۆسەر خاکی سوریا کە لە نۆی ئۆکتۆبرەوە دەس پێ بووە، سەرلەبەیانی دوێنێ سێ شەممە چەکەمەنیان ناردە گوندی سودە لە ریفی سەرێکانی و بەوێران کردنی ماڵ و دوکانی گوندنشینان، بنکەیەکی سەربازیان دامەزراند.

سەرپەیڤ