تشرینی دووه‌م 08, 2019 17:55 Asia/Tehran
  • ڕووسیا گەڕێکی ئاسمانیی لەباکوری سووریا دەس پێ کرد

هێزی ئاسمانیی ڕووسیا هەڵمەتی گەڕی ئاسمانیی خۆی لە پارێزگا باکوریەکانی سووریا لەرۆژی رابردووەوە دەس پێ کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لەتاس؛ "دیمیتری ئیوانۆف" فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا رایگەیاند کە هێزی بەرەڤانیی ئاسمانیی وڵاتەکەی هەڵمەتەکەی خۆی بەشێوەی رۆژانە لەباکوری سوریا دەس پێ کردووەو پاش ئەو فەرمانبەرێتییەکەی، گەڕی ئاسمانی ئەنجام دەگرێ.

لەوبارەوە، ئەو بەرپرسە سەربازییە ڕووسیا وتوویەتی؛ وڵاتەکەی درێژە دەدا بە هەوڵەکانی بۆ جێ بەجێ کرانی بڕگەکانی یادداشتی تەبایی ڕووسیا و تورکیا.

جێ بەجێ کرانی ئەو گەڕە ئاسمانییە لەئاراستەی جێ بەجێ کرانی بڕگەکانی یادداشتی تەبایی٢٢ی ئۆکتۆبر(٣٠ی ڕەزبەر) لەنێوان ڕووسیا و ترکیادا پێوشوێن دەگیردرێ.

دەگوترێ ئامانجی سەرەکیی فەرمانبەرێتی گەڕی ئاسمانی، "دەستبەریی ئاسایش" لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریاو هاوکاریی دەگەڵ پۆلیسی سەربازیی سوریایە.