دانیشتنی چوار لایەنەی تورکیا و وڵاتانی ئوروپایی سەبارەت بە سووریا
وڵاتانی تورکیا ئاڵمان فەڕانسا و بریتانیا هەفتەی داهاتوو لە پەراوێزی دانیشتنی ناتۆ لە لەندەن دانیشتنێکی چۆار قوڵیان سەبارەت بە سووریا دەبێت .
لە درێژەی هەوڵەکانی تورکیا بۆ دەور گێڕانی کاریگەرتر لە قەیرانی سووریا و گرتنی ئیمتیازگەلی سیاسی لە ڕووداوەکانی ناوچە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هەمیسان لە گەڵ س ەرانی ئاڵمان فەڕانسا و بریتانیا دیدار دەکەن . وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمان شەوی شەمە ڕایگەاند سەرانی تورکیا بریتانیا ئاڵمان و فەڕانسا هەفتەی داهاتوو و بەنرلە دەسپێکی دانیشتنی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری ناتۆ لە لەندەن دانیشتنی چوار لایەنە سەبارەت بە سووریا دەبێت . بە پێی نووسینی ماڵپەڕی کاناڵی ڕاشاتوودەی لەو دانیشتنەدا ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا ، ئانگلا مرکێل سەدری ئەعزەمی ئاڵمان ؛ بوریس جانسون سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و ئێمانوئێل مەکرون سەرۆک کۆماری فەڕانسا سەبارەت بە ڕێکاری سیاسی تۆکمە بۆ کوتایی دان بە قەیرانی چەن ساڵی سووریا قسە دەکەن .