کانونی یه‌که‌م 05, 2019 10:03 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی ژمارێک لە سەربازانی تورک لەباکوری سوریا

ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو بە کاروانی سەربازانی تورک لەپارێزگای حەڵەب لەباکوری سوریا، ژمارێک لەوان کوژران و بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە بەڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: کاروانی سەربازانی تورکیا بەرەو پێگەی "ئەلبەلدق" لە رۆژاوای شاری جرابلۆس لەمەودای ١٢٥کیلۆمەتریی شاری حەڵەب بەڕێوە بوو کە کەوتە بە پەلاماری ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو.

ئەوە لەکاتێکدایە کە لە هێرشی تۆپخانەیی رۆژی دووشەممەی هێزەکانی جێی داکۆکیی تورکیا بۆسەر گردووپەڕی باکوری حەڵەب، لانیکەم نۆ کەسی مەدەنی کوژران و دە کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هێزەکانی جێی داکۆکیی تورکیا لەناوچەی عەفرین وئەعزاز لەگردووپەڕی باکوری حەڵەب جێگیرن.

هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا لە ئۆپراسیۆنێکدا ناسراو بە "کانیی ئاشتی" ٩ی ئۆکتۆبر بەبیانووی "بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم" و "پاکتاوکردنی ناوچە سنوریەکانی سوریاو تورکیا" لەئامادەبوونی شەڕڤانانی کورد کە ئانکارا بەترۆریستیان دەزانێ، دەس پێ بوو، بەڵام پاش ڕێککەوتنی مۆسکۆ و ئانکارا لەوبارەوە، بەشێوەی کاتی کۆتایی پێهات.

بەم حاڵەش، سوپای تورکیا هەروا لە باکوری سوریا ئامادەیەو تائێستا لەلایەن ‌هێزەکانی جێی داکۆکیی تورکیاوە، پەلاماری جۆربەجۆر دەکرێتەسەر ئەو ناوچانەی هێز و کەسانی سیڤیلی سوری تێیاندا ئامادەن.

سەرپەیڤ