کانونی دوھەم 26, 2020 18:41 Asia/Tehran
  • هاوسەرۆکی کۆمەڵی سووریای دیمۆکراتیک ؛ ئەردوغان  لە هەڵوێستەکانی پاشگەز نەبێتەوە پاشەڕۆژێکی وەک سەددام حسەین

هاوسەرۆکی کۆڕیی سوریای دیمۆکراتیکی وێڕای ئاماژە بە پلانەکانی دەوڵەتی تورکیا لەناوچەدا گوتی : ئەردوغان بێتوو پاشگەز نەبێتەوە لەو ڕێگایەی گرتوویەتیەبەر دواڕۆژێکی وەک سەددام حسەینی چاوەڕێی دەبێ.

ڕیاز دەرڕار، هاوسەرۆکی مەجلیسی سوریای دیمۆکراتیک لە وتوویژی تایبەت لەگەڵ هاوار نیوز گوتی: حکوومەتی پارتی داد وگەشەپێدان لە تورکیا لە پرۆژەی "تورکیای لائیک" کەڵک گرتووە و گەڵاڵەی "ئیسلامی سیاسی" یان لە دەستووری کاری خۆیان داناوە.

ئەگەر لە تورکیا پرۆژەی لائیتیسم نەبووایە  بەهیچ کلۆجێ چالاکییەکەی ئیسلامی نەیدەتوانی لەم وڵاتە دا بەدی بێت. لائیتیسم بە بوونی هەرکەسێک بەهەر بیرو ڕایەک لە داڕشتەکانی دەوڵەت ئیزن ئەدات.

بەڵام بەدی هاتنی وتوویژەکانی نوێ عۆسمانی خوازی لە تورکیا هەموو ڕێککەوتنامەگەلێک وا تورکیا ئیمزای کردوون تیکداوە. تورکیا گەڵاڵەی بەردەوامی پەیمانی نیشتمانی لەهەوڵدایە بۆ درێژەدانی پەرەی عۆسمانی خوازی.  دەرڕار بەڕاشکاوی گوتی: پرۆژەی داگیر کردنیی ناوچەکە لەلایەن ئاک پارتی و ئەردوغان پرۆژەیەکی میژووییە.

ئەم پرۆژەیە سەرەتا وڵاتانی دراوسێ تورکیا و پاشان تورکیا دەخاتە مەترسییەوە. ئەنجامەکەی پارچە پارچەکرانی تورکیایە.

ئەردوغان بۆ هاتنە دی پرۆژەیەک لەهەوڵ دایە کەهەر لەپێشەوە تێکشکاوە.بێتوو لەم ڕێگایە پاشگەز نەبێتەوە دوڕۆژی وەک سەددام حسەین دەبێت.

بۆچوونت