شوبات 22, 2020 09:42 Asia/Tehran
  • دانیشتنی تایبەتی پوتین لە گەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی روسیا لە بارەی ئیدلب

کۆشکی کرملین شەوی رابردوو باسی دانیشتنی تایبەتی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیای کرد لە گەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتە لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییانەی پارێزگەی ئیدلبی باکووری سوریا .

کۆشکی کرملین رایگەیاند ، لەم دانیشتنەدا سەرۆک وەزیران ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش ، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی دەرەکی و وەزیری بەرگریی روسیا ئامادە بوون .

 بە پێی راگەیاندنی کۆشکی کرملین ، پوتین بڕیارە لە گەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییانە لە ئیدلب وتووێژ بکات .

 ئەرتەشی تورکیا لە رۆژانی رابردوودا بە ئاڕاستەی داکۆکی کردن لە تیرۆریستان ، بە جاران بنکە و پێگەکانی ئەرتەش و رێژخانەکانی سوریای لە پارزێگەی ئیدلب کوتاوە .

 لە ماویەی  ساڵی رابردوودا ئەرتەشی تورکیا بە جاران دسدرێژی کردووتە سەر خاکی سوریا .